دانیۆل"واھ ئێرە بەڕاستی دارستانێکی چڕە"
وتی بە دڵخۆشی کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە لە دەرەوەی دەڕوانی
هۆشی"بێگوومان خانووەکەش زۆر دوور نییە لێرەوە"
فرانگ"من هەست بە دڵخۆشی ناکەم"
بەبێزاری قۆڵەکانی لەسەر سینگی جێگیر کردبوو و لە دەرەوەی دەڕوانی
دانیۆل"شتێکی هەڵە هەیە کە واتلێدەکات خەمبار بیت فرانگ؟"
بە خەمخۆری ڕووی لێکرد
فرانگ"نازانم هەست دەکەم شتێکی خراپ ڕوو دەدات"
هۆشی"بیرکردنەوەی نێگەتیڤانە لە مێشکت دەرکە"
لە ئاوێنەی لای شۆفێرەوە سەیری چاوەکانی فرانگی کرد
فرانگ"ئهم"
بە بێزاری هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
هۆشی"لەکۆتاییدا گەیشتین"
بە دڵخۆشی ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند لەپێش خانووەکە
دانیۆل"پێم نەڵێیت ئەمە خانووەکەیە؟"
بە تاساوی پرسی
فرانگ"خانوویەکی جەو گیرە"
وتی و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی
دانیۆل"هەست بەهیچ شتێکی باش ناکەم دڵم توند دەبێت بە سەیرکردنی خانووەکە.!"
بە ڕوخسارێکی بێ کاردانەوەیە لە خانووەکەی دەڕوانی پاشان بەرداوامی بە قسەکانی دا
∶"وە بیرت نەچێت ئێمە وتمان تەنها دوو ڕۆژ دەمێنینەوە گەر پێویست بکات تەنها یەک ڕۆژ!"
هۆشی"من لێرە ناڕۆم هەتا ڕۆحەکە نەگرم!"
بە توڕەیی لەو کچەی ڕوانی
دانیۆل"دووبارە دەستی پێکردەوە من دەڕۆم خانووەکە دەگەڕێم ،هۆشی کلیلەکان؟"
YOU ARE READING
The Dead Room'
Azioneچی ڕوودەدات کاتێک کۆمەڵێک هاوڕێ بۆ گەشتێک دەچنە خانوویەک لە دارستان.؟ "ئەو نایەوێت بمان کوژێت بەڵکوو ئاگەدارمان دەکاتەوە لە ڕۆحە شەڕانگێزەکەی ئێرە!!" "دەمرین هەموومان دەمرین!" "یارمەتی!" "هەمـــوو مافێکی چیرۆکەکـــە بۆخۆم دەگەڕێتـــەوە بردنی بەبێ پر...