ژێـــرزەمینەکـــە

135 42 15
                                    

'بۆ ڕۆژێکی نوێ چاوەکانم هەڵهێنا ئەمشەو بە ئاسودەیی نەخەوتم لەترسی ڕودانی هەر شێک لەلایەن ڕۆحەکەوە ئم ئەمڕۆ دڵخۆشم چونکە بڕیار وایە بڕۆینەوە'

کۆتا بیرکردنەوەی دانیۆل پێش ئەوەی ڕۆتینی بەیانی بکات و بڕوات بۆ چێشت خانەکە

بینی فرانگ و هۆشی لەسەر مێزەکە دانیشتوون بە بێزاری

دانیۆل"ئێ هاوڕێیان بڕیار نەبوو ئەمڕۆ بڕۆینەوە؟"

وتی کاتێک نزیک بوەوە لێیان

فرانگ"بەڵێ بڕیاربوو"

مۆڕەوە سەیری هۆشی کرد

دانیۆل"کەواتە بۆچی دانیشتوون و خۆتان ئامادە ناکەن؟"

فرانگ"هۆشی دەڵێ شەوێکی دیکەش دەمێنینەوە!"

سەری لەسەر مێزەکە ئاسودە کرد

دانیۆل"هۆشی تکایە با بڕۆینەوە هەست بە دڵخۆشی ناکەم لەم خانووەدا"

بە تکاوە سەیری هۆشی دەکرد

هۆشی"تکایە تەنها ئەمشەو بەڵێن بێت سبەی زوو لێرە دەڕۆین"

بە هیواوە لێیانی دەڕوانی

دانیۆل سەیری فرانگی کرد هەتا ڕایی ئەویش وەرگرێ لەسەر قسەکەی هۆشی

فرانگ"بێزار بووم لێرە بەهەرحاڵ دەمێنینەوە بەڵام هۆشی ئەوە باش بزانە ئەگەر هەریەکێک لە من و دانیۆل شتێکی بەسەر هات تۆ بەرپرسیاری!"

پەنجەی هەڕەشەی بەڕوویدا بەرز کردەوە

هۆشی"دوو ڕۆژە لێرەین هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەداوە کەواتە ڕوو نادات"

'کوپێک قاوەی گەرمم بۆخۆم تێکرد و لای پەنجەرەکە وەستام ڕەشەبایەکی بەهێز هەیە لە دەرەوە ئەمەش وادەکات پەنجەرەکە بە نائاسایی بجوڵێت'

هۆشی"زۆر ناجێگیرە لەوێ دوورکەوە دانیۆل"

بە ئاگادارکردنەوە وتی کاتێک دەستی لەسەر پەنجەرەکە جێگیر کردبوو دوای ئەوەش دوورکەوتەوە

دانیۆل"ڕاست دەکەیت زۆر ناجێگیرە...ئااھ"

بەهۆی ڕەشەبا بەهێزەکەی دەرەوە پەنجەرەکە شکاو پارچە شوشەکان بەرەو ژوورەوە هاتن بونە هۆی برینردار کردنی سەری دانیۆل و ڕوخساری فرانگ

هۆشی"هاوڕێیان ئێوە باشن؟پێم وتن دوورکەونەوە"

بە خەمخۆری نزیک بویەوە لێیان

فرانگ"هێی تۆ باشی؟"

وتی کاتێک ڕووخساری دانیۆلی دەپشکنی

دانیۆل"بەڵێ باشم ئەی تۆ بۆچی بریندار بووی؟"

فرانگ"گەمژە منیش لە نزیک تۆبووم پاش ئەوەی هۆشی وتی پەنجەرەکە ناجێگیرە"

بە بێزاری دەستی دوورخستەوە

دانیۆل"ئۆو باشە هەرچۆنێک بێت وەرە چارەسەرت کەم"

بەخێرایی ڕۆیشت لەناو کەوانتەرەکە فریاگوزاری سەرەتایی هێنا

فرانگ"ئەی تۆ؟"

دانیۆل"دوای خۆم چارە دەکەم تەنها هەندێ پارچە شوشە لە سەرمدایە"

دەستی کرد بە دەرهێنانی پارچە شوشەکانی ڕوخساری فرانگ

فرانگ ناڵەیەکی کرد لە ئازاردا

هۆشی"هاوڕێیان دەبێت لە ژوورەوە چی هەبێ؟"

سەرنجی لەسەر گۆشەیەکی دیوارەکە بوو

فرانگ"شێت بووی؟باسی چی دەکەیت؟"

هۆشی"مەبەستم ئێرەیە!"

وتی و کێشای بە دیوارەکەداو دەنگێکی بەهێزی درووستکرد

دانیۆل"لە کۆتایدا تەواو بووم هۆشی تۆ مەبەستت ئەوەیە دیوارەکە بشکێنین؟"

پرسی کاتێک خەریکی کۆکردنەوەی کلێنسە خوێناویەکان بوو

هۆشی"بەڵێ ڕێک بەو شێوەیە دڵنیام ژێرزەمینێک هەیە لە ژوورەوە"

فرانگ"باشە کەوایە چاوەڕێی چین؟چەکوشێک بهێنن!"

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.
.

.
.
.
.
.
.
.
.
.

I hope u enjoyed 🖤🔥

The Dead Room'Where stories live. Discover now