کــۆتایی ڕووداوەکان

251 54 50
                                    

دانیۆل"باشە ئێستا دەیهێنم"

وتی و ڕۆیشت،پاش کەمێک گەڕایەوە

دانیۆل"فەرموو"

چەکوشەکەی دا بە هۆشی

هۆشی"ئای خوایە زۆر بە پەرۆشم بۆ زانینی ناوەوە"

بە دڵخۆشی چەکوشێکی کێشا بە دیوارەکەدا

هۆشی"لەکۆتایدا تەواو من دەڕۆمە خوارەوە"

فرانگ"ئەی ئێمه چی؟"

وتی کاتێک دەستی لەسەر کەمەری جێگیر کردبوو

هۆشی"دەڕۆم دەیپشکنم دواتر گەر سەلامەت بوو ئێوەش دەتوانن بڕۆن"

لەسەر پەیژەکەبوو و بەرە و خوارەوە دەڕۆیشت

فرانگ"ئم باشە ئاگاداری خۆتبە"

هۆشی"ئۆکەی"

دوای ئەوە بەتەواوی دیار نەما چەند خولەکێکی پێچوو بەڵام هۆشی هەر دیار نەبوو
ئەمەش ترسی درووستکردبوو لە دڵی ئەواندا

دانیۆل"هۆشی بۆ نەگەڕایەوە شتێکی لێبەسەر نەهاتبێ"

بە خەمخۆری لە فرانگی پرسی

فرانگ"لەوانەیە هێشتا بەتەواوی نەگەڕابێ نیگەران مەبە"

وتی کاتێک خۆشی دڵنیا نەبوو لە قسەکانی

دانیۆل"هیوادارم"

هەردوکیان شڵەژابوون و دەهاتن و دەچوون بە بەردەم ژێرزەمینەکەدا

دانیۆل"منیش دەڕۆم!"

ویستی بڕواتە سەر پەیژەکان بەڵام لەلایەن فرانگەوە مەچەکی گیرا

فرانگ"بیریشی لێ نەکەیتەوە!"

گرتنەکەی توند تر کرد کاتێک دانیۆل هەوڵی ئەدا مەچەکی ڕزگاربکات لەناو دەستە گەورەکانی فرانگ

دانیۆل"بۆ خاتری خوا هێشتا نەگەڕاوەتەوە!وادەزانی هەروا ئارام دەوەستم و چاوەڕێی دەکەم؟"

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 26, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

The Dead Room'Where stories live. Discover now