ڕۆحـەکە

183 49 15
                                    

هۆشی"بەهەرحاڵ من دەڕۆم ماتۆڕێ مۆلیدەکە چاک دەکەم"

وتی کاتێک لەسەر خوانەکە هەڵسا

∶"وە سوپاس بۆ خواردنەکان دانیۆل"

بە زەردەخەنەوە سەیری کرد

دانیۆل"نۆشتان بێت بەڵام بۆچی ماتۆڕی مۆلیدەکە چاک دەکەی؟"

بەزانین خوازیەوه پرسی

هۆشی"هەتاوەکوو بێ کارەبا نەبین"

فرانگ"چی سودێکی هەیە"

وتی بە بێزاری

هۆشی"بێگوومان سوودی هەیە گەر کارەبا نەبێت کامێراکانیش ناتوانن کاری خۆیان بکەن وەک ئەوەی نەزانی کە هەندێ کامێرا هەن بە کارەبا ئیش دەکەن.!"

بە توڕەیی لە چێشت خانەکە ڕۆیشتە دەرەوە

دانیۆل"نەئەبوو بەو شێوە ناشرینە ڕەفتارت کردایە"

وتی و هەڵسا تا شتەکانی سەر سفرەکە کۆ بکاتەوە

فرانگ"بۆچی ناتوانن باوەڕ بەوە بهێنن کە ناتوانن ڕۆحێک بگرن؟!"

قاچەکانی لەسەر مێزەکە دانابوو لەسەر یەک و دەستەکانی لەسەر سینگی جێگیر کردبوو بە ڕوخسارێکی بەتاڵ سەیری دەکرد

دانیۆل"دەتوانی بوەستی لەوەی من بخەیتە بابەتەکەوە؟من وتم تەنها بۆ جەو گۆڕینێک هاتووم وە زۆرت لێ نەکراوە بێیتە ئێرە!"

بە توڕەیی وەڵامی دایەوە

فرانگ"کێشەی خۆتە تەنها شوێنی فەرمانەکانی هۆشی کەوتوین بێزار بووم ئەو پیاوە هەموومان بە کوشتن دەدات"

قسەکانی ناخی دەکرد بێ ئاگا لەوەی کەسێک لای دەرگای چێشت خانەکەوە گوێ بۆ یەک بەیەکی وشەکانی دەگرێت

دانیۆل"هـ هۆشی؟"

وتی بە سەرسامی

فرانگی توڕەش ئاوڕی دایەوە و بە هەمان شێوەی پێشتر سەیری کرد

هۆشی"بۆچی وادەڵێیت فرانگ؟پێش ئەوەی بێینە ئێرە من ئاگادارم کردنەوە لەوەی دێن یاخود نا بەزۆر پەلکێشم نەکردووی ئیتر بوەستە لەوەی هەمیشە من خەتابار بکەیت گەر ئێستاش دەڕۆی دەرگام لەسەر دانەخستووی!"

The Dead Room'Where stories live. Discover now