دوای دوو ڕۆژ لە گەیشتکردن بۆ لەندەن ✈
ب. گرۆس:- بەڕێز کیم تاهیۆنگ و بەڕێز پارک جیمین . کاتێک بەرەو ڕوویان چوو وتی .
ب. گرۆس:- من مۆرێس گرۆس م زۆر سوپاس بۆ هاتنتان پێموایە لە خانووی خاتوو ێۆنا دەمێننەوە ڕاستە ؟ وتی کە تای و جیمین لە فرۆکەخان هاتنەدەرەوە و چوو نەلای ، ب.گرۆس جانتاکەی کەلوپەلەکانی تای و جیمین ی هەڵگرتبوو بەرەو نێو ئۆتۆمبیلەکەی برد و هەرسێکیان بە و ئۆتۆمبیلە ڕۆیشتن بەرەو ماڵەکەی خاتوو یۆنا کە بڕیاربوو تا سێ ڕۆژ لەوێ بمێن تا لە بارودۆخی جانێت تێبگەن . دوای بیست خولەک گەیشتنە پێش ماڵەکەی خاتوو یۆنا .
ب. گرۆس :- تەواوه ... ئەوەتا . وتی کە ئاماژەی بە خانۆکەکرد .
ب. گرۆس:- جیمین بڕیارمان دابوو هەندێك شتی سەرسوڕ هێنەر بگرین پێموایە سەرسام دەبیت بەو شتەی کە دەیبینیت . وتی کە دابەزین لە ئۆتۆمبیلەکە .
جیمین :- زۆر باشە حەزدەکەم دووبارە گوێ لەم شریتانە بگرمەوە شتێکی گرنگ لەوەدا هەیە . ب.گرۆس و جیمین لە قسەکردن بوون تا گەیشتنە بەر دەرگاکە ، بەلام تای بەتەنها وەستابوو لە ماڵەکەی دەڕوانی دەنگی کردنەوەی دەرگا هەموویانی لە قسەکردن وەستاند .
ب.ڤۆگ:- سلاو من پیگی ڤۆگ . وتی کە تەوقەی لەگەڵ جیمین کرد .
جیمین:- سڵاو ڤۆگ . وتی .
ب. ڤۆگ:- سڵاو هاوڕێ ؟ وتی بە ب.گڕۆس .
ب.گرۆس :- چۆنی ڤۆگ . وتی .
ب.گرۆس:- ئەوەش خاتوو یۆنا . وتی کە ئاماژەی بۆ خ.ێۆنا کرد کە بە تای و جیمین ی بناسێنێت .
جیمین :- خۆشحاڵم بە ناسینت ، من پارک جیمین وە ئەوش هاوڕێکەم کە هاتوین لە بارە ڕووداوەکانی جانێت یارمەتیتان بدەین .وتی
تای:- سلاو منیش کیم تاهیۆنگ . وتی.
خ.ێۆنا:-چۆنیت ؟ وتی .
ب.ڤۆگ :- باشە لێرە دەڕۆم دەچمەلای منداڵەکان
خواتان لەگەڵ . وتی .خ.یۆنا :- سلاوم بگەیەنە بە منداڵەکان . وتی .
ب.ڤۆگ:- بێگومان پێیان دەگەیەنم ... خۆشحاڵم بە ناسینتان جیمین و تاهیۆنگ . وتی کاتێک ویستی بڕوات لە کۆتا وشەیی ئاراستەی جیمین و تای کرد .
تای :- ئێمەش بەڕێزم . وتی و زەردەخەنەی بۆ کرد.
ب.گرۆس:- کەواتە لێرەین خاتوو یۆنا . وتی کە هێشتا لە بەر دەرگابوون وەک بێ گرنگی پێدانیان .خ.یۆنا :- ئۆ ببوورن هیچ بیرم نەبوو بەهۆی ئەو ڕوداونەی بەسەرمان هات فەرموون بێنە ژوورەوە ئێستا تەنها من و جانێت لێرەین ، مندالەکانی ترم لەگەڵ ئەوان دەمێننەوە مەبەستم ب.ڤۆگ و هاوسەرەکەیەتی .وتی کاتێک بەرەو ژوورەوە چوون بۆ ژوورەکەی جانێت و مارگرێت کە پێشتر ڕوداوەکەی تێدا رویدا خەریکی کردنەوەی قفلی دەرگاکە بوو تا بیکاتەوە و بە تای و جیمین ی نیشان بدات .

أنت تقرأ
SORCERY SOUIS 🔞
Terrorیاری جادووی ... رووحی خراپ ... ئازاردان ... بێ تاوان ... ترسێنەر ... یارمەتیدەر ... دەسپێکی :- 2020/ 11 / 4 تێبینی // هەمووی بیرۆکەی خۆم نییە ، تەنها هەندێک شتینەبێ کە گۆڕیومە .