پێشەکی:ژیانێکی نوێ

345 37 68
                                    


✍︎..هەرگیز جارێک ناوەستم!
هەرگیز جارێک ناگەڕێمەوە بۆ دوواوە!
هەمیشە بەرەو پێشەوە ئەڕۆم!

بۆئەوەی دووربکەمەوەلەڕابردوو!!

______________________________________

ڕووبارەکە بەنەرمی هەڵئەقوڵی،لەگەڵ دەنگی ڕژانی تاڤگەکە بەرەو خوارەوە لەگردەکەوە.ئەو شوێنە بێدەنگەی خۆشمئەوێ وهیوائەخوازم تیابمێنمەوە.
درەختەکان گۆرانیان ئەوت کاتێ باکە بەپێچەوانەی ئەوانەوە بەنەرمی هەڵیئەکرد.گەرمای خۆرەکە بەرەو خوارەوە ئەدرەوشایەوە تیشکەکەی باشترین گەرمی بوون لەسەر من ،کۆتا چانسی مانەوەیەی مرۆڤێک لەم شوێنە ئەدۆزرایەوە کە جوان وبێدەنگ بوو.
چاوەکانم داخست هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
لەگەڵ زانینی ئەمە کۆتا جارە شوێنێکی بەم شێوەییە بێوێنە ئەبینیم .بەنەرمی کامێراکەم لەجانتاکەم برد وە پێمکرد پێش ئەوەی هەستمەو سەرنجم لابدەم لەسەر تاڤگەکە،وێنەیەکم گرت
ودەرمهێنا بۆ دەرەوە لەکاتێکا چاوەڕێی فلمەکە بوم لەخوارەوە بێتە دەرەوە،

(تێبینی کە ئەڵێ چاوەڕێی فلمەکەیە ئەمە کامێرایەکی کۆنە دڵنیا نیم هەمووتان بینیبێتان بەڵام لەجیاتی وێنەکە بەشێوەیەکی دانە دانەو ڕەنگاوڕەنگ بەشێوەی فلم بوو وڕەش بوو)

کاتێک فلمەکە دەرچووبەنەرمی بردم وڕاموەشاند پێش ئەوەی کامێراکەم بگەڕێنمەوە نێو جانتاکەم سندوقێکی بچووکی ڕەشم دەرهێنا کە لەداری بەڕوو درووست کرابوو لەگەڵ یادگاریە هەڵکۆڵینەکان لەپێشەوەی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کاتێک فلمەکە دەرچوو
بەنەرمی بردم وڕاموەشاند پێش ئەوەی کامێراکەم بگەڕێنمەوە نێو جانتاکەم سندوقێکی بچووکی ڕەشم دەرهێنا کە لەداری بەڕوو درووست کرابوو لەگەڵ یادگاریە هەڵکۆڵینەکان لەپێشەوەی.
بەکەمی زەردەخەنەم کرد کاتێ دەستم لە نوسینەکەی سەرەوەی دا پێش ئەوەی چۆک دابەم
بەشە هەڵکۆراوەکەم کردەوە،ناوەوەی پێک هاتبوو لەچەندین وێنە کە پڕن لە یادگاریەکی درێژ لەگەڵ پێنوسێک.پێنوسەکەم برد سەرەکەیم لابرد
لەکاتێکا وێنەی تاڤگەکەم گەڕاندەوە بۆئەوەی لەپشتیەوە بنوسم.

ئەو جوانیەم نوسی پێش ئەوەی سەری پێنوسەکە بگەڕێنمەوە پاشانیش وێنە وپێنوسەکەم گەڕاندەوە سندوقەکە.بەنەرمی هەناسەم دا کاتێک سندوقەکەم داخست.
پاشان کلیلم دا وخستمەوە جانتاکەم.
جانتاکەم کردە شانم بۆکۆتا جار سەیری تاڤگەکەم کرد پێش ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە دەستم لەسەر چاکەتە قاوەیەکەم جێگیر کرد لەکاتێکا ڕێگای خۆم کردەوە لەنێو درەخت وگەڵا شاراوەکان لەژێرمەوە.
یەکەمجار کە گەشتمەوە ماڵەوە،چوومەژوورەوە
لەدەرگاکەی پشتەوە کۆمەڵێ بۆکسی پەرژوبڵاوم بینی لەگەڵ ناو لەسەرهەریەکەیان،بەنێو ژووری میوانەکە تێپەڕیم بۆ ئەوەی ئەو ببینم
کە خەریکی پێچانەوەی کۆتا بۆکسە لەکاتێکا ئارەقەی کردبوو

ᖇᗴᗪ:ᵇᵘᵗᵗᵉʳᶠˡʸ🦋||kurdishWhere stories live. Discover now