دڵێکی تێکشکاوم هەیە!
ڕۆحێکی تێکشکاو!
وە مێشکێکی تێکشکاو!ڕۆژی دواتر کۆڵین ماڵەکەمی جێهێشت بۆیە پێویست بوو خۆم ئامادەبکەم بۆقوتابخانە،
جلێکی ئاسوودەبەخشم پۆشی وچومەدەرەوە لەماڵەوە ئامادەبووم بۆ ڕۆشتن بۆقوتابخانە.
گوێم لەهەوڵی ئۆتۆمبێلەکە بوو بۆ سوڕانەوەی لەدەوری باخچەکە وە لە شوێنی ئۆتۆمبێلەکان ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت،دەرگاری شۆفێرەکە کرایەوە کاتێ بەیکهیۆن لەئۆتۆمبێلەکە هاتەدەرەوە و من سەیری ئەوم کرد بە شڵەژاوی لەگەڵ دەربڕینێکی بەتاڵ لەکاتێک ئەوم بینی زەردەخەنەی بۆکردم."کێشەنیە ئەگەر بتگەیەنم بۆ قوتابخانە؟"
ئەو بەنەرمی پرسی،بەڵام ئەوم پشتگوێ خست
ودەستم کرد بەڕۆشتن ئەوم تێپەڕاند لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی وە من بەردەوام بووم لەڕۆشتن تا هەستم بە دەستێکی ساردی بەهێزکرد کەمەری ڕاکێشام کە وایلێکردم بەخێرای ئاوڕبدەمەوە."ئەوە مەترسیدارە ئەگەر بەتەنیا بڕۆی،تکایە بهێڵە بتگەیەنم"
ئەو پێی وتم پێش ئەوەی دەستی لابدات لەسەر کەمەرم منیش بەهێواشی سەرم لەقاند،دووبارە گەڕامەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی،ئەو لەپشتەوە شوێنم کەوت.من گەشتم بەدەسکی ئۆتۆمبێلەکە هەروەها دەستی ئەویش گەشت کە وایکرد دەستمان بەریەک بکەوێت بەکەمی.ئەو دەستی گەڕاندەوە وزەردەخەنەیەکی کرد بەمانای داوای لێبوردن کە من چاوم لێی سوڕاند دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە وچوومە ناوەوە ولەدوای خۆمەوە دەرگاکەم داخست.
بەیکهیۆن سوڕایەوە بەدەوری ئۆتۆمبێلەکە تاکو لەشوێنی شۆفێر دابنیشێت کاتێک سەرکەوت قایشەکەی بەست هەروەها منیش بەهەمان شێوە.
ئەو ئۆتۆمبێلەکەی پێکرد وسوڕایەوە بەپێچەوانەوە ودەستی کرد بە لێخوڕینی بەرەو قوتابخانە،ئۆتۆمبێلەکە بەبێدەنگی بەردەوام بوو لەڕۆشتن کە منیش دەمویست بەوشێوەیە بمێنێتەوە بەڵام وادیارە بیرکردنەوەی بەیکهیۆن بەپێچەوانەوەیە."هیچ شوێنێکی تر هەیە بتەوێ بۆی بڕۆیت جگە قوتابخانە؟"
ئەو وتی کاتێ چاوی بڕیە من پاشان ئاڕاستەی گۆڕی بۆ سەر ڕێگاکە،بەبێدەنگی مامەوە،لەخودا ئەپاڕامەوە تەنیا دەمی دابخات.ئەو بەڕێز وباشە،
بەڵام تەنیا ئەمەوێ ڕۆژێکی ئاسایم هەبێت بێ ئەوەی هیچ کەسێک بێزارم بکات...بەتەواوی.ئەو هەناسەیەکی هەڵکێشا سەیری ئەوم کرد دەربڕینێکی بەتاڵ لەسەر ڕووخساری بوو.گرتنی سوکانەکەی ئەوەندە توند بوو وام بیرکردەوە کە ئەشکێت.بێ ئەوەی بیر لەڕەفتارەکەم بکەمەوە دەستم خستە سەردەستی ئەو سەیری منی کرد.
بەپەلە دەستم دوورخستەوە سەرم جوڵاند پێش ئەوەی
سەیری دەرەوەی پەنجەرەکە بکەم.چاوتێبڕینەکانی زۆری خایەند بۆ خولەکێک پاشان لایبرد.
چاوەکانم داخست بەقورسی هەناسەم دا پێش ئەوەی دووبارە بیانکەمەوە.ئێمە دواتر گەشتینە قوتابخانەکە.ئەو ئۆتۆمبێلەکەی لەهەمان شوێن ڕاگرت کە دوێنێ لێی ڕاگرتبوو من بەپەلە چوومە دەرەوە وجانتاکەم لەشانم کرد ودەرگاکەم داخست.
YOU ARE READING
ᖇᗴᗪ:ᵇᵘᵗᵗᵉʳᶠˡʸ🦋||kurdish
Vampire----جۆرێک لەچیرۆکە تازەکانی داهاتوو---- کچێکی نامۆ دەرکەوت لەگەڵ قژێکی درێژی بێگەردی سور،وە چاوی شینێکی ئۆقیانوسی،پێستێکی نەرمی پیازی،جوانیەکەی جیاوازە لەهەموو کچانی تەواوی جیهان. ئەو ئەژیا لەگەڵ باوکی کە هیچی نەئەویست، جگە لە بینینی کچەکەی دووبارە...