جوانی لەناخەوە دێت...
ڕۆحیش پڕە لە ڕووناکی..
هەردووکیان ڕاستگۆ وئاسوودەن!زەنگی قوتابخانە لێیدا هەمووان چوونەدەرەوە لە بیناکە هەناسەیەکی قوڵیان هەڵکێشا لەبیرکردنەوە لەوەی ڕۆژەکە تەواوبوو.بەرەو شەقامەکە ڕۆشتم بۆئەوەی بڕۆمەوە بۆماڵەوە کاتێک هەستم بەدەست گرتنێک کرد کە وای لێمکرد سەیری ئاڵیس بکەم لەگەڵ زەردەخەنەکەی.
"وەرە!ڕێگەم بدە بەخێزانەکەمت بناسێنم"
ئەو بەپەرۆشیەوە وتی منی بەزۆر برد لەگەڵ خۆی.
بەڵام من خۆم لەدەستی دەرباز کرد"نەخێر نەخێر نەخێر من هیچ باش نیم لەگەڵ بینینی خێزانی"
من پێم وت کاتێک ڕایکێشام گرنگ نیە چەند هەوڵی دەربازبوونم دا جەستە بچووکەکەی هێزێکی زۆری هەیە.ناڵاندم کاتێک نزیک بووینەوە لەماڵەکەی وخۆم بەدەستەوە دا."هەمووتان!ئەمە باشترین هاوڕێ تازەکەمە بلەیک،بلەیک ئەمە خێزانەکەمە.ئەمە ڕۆسا هاڵیە لەگەڵ خۆشەویستەکەی،وە براکەم سوهۆ کاڵین"
ئەو کچێکی جوانی کاڵی(مەبەستی ڕەنگی پێستیەتی) پێناساندم لەگەڵ کوڕێکی گەنج."تۆ بەباشی بەرگریت لەخۆت کرد ئەوەم بەدڵە"
ڕۆسا بزەی کرد لەگەڵ سوهۆ
"ئەو تەنانەت ئەتوانێ مستیش بهاوژێ،بەهەرحاڵ تۆ چەن بەهێزی؟!"
سوهۆ پرسی کاتێک تەنیا شانم هەڵتەکاند"نازانم،تۆ ئەبێت بیدۆزیتەوە"
من بەرەنگاریم کرد ئەویش بزەیەکی کرد وسەری لەقاند"من ئەمە وەکو بەڵێنێک وەرگرئەگرم دواتر"
بەکەمی پێکەنی
گوێم لەهەناسە هەڵکێشانێکی قوڵ بوو لەلایەن ڕۆساوە کەبووە هۆی ئەوەی سەرم بجوڵێنم کاتێ هەموو قوتابیەکانم بینی سەیریان ئەکردین."ئەمە چانیۆڵ هاڵی دووانەکەی ڕۆسایە"
قژزەردەکە زەردەخەنەیەکی کەمی کرد پێش ئەوەی دەستم ببات ماچی بکات بەنەرمی."ئەوە بەختێکی باشە تۆم ناسی بلەیک"
ئەو بەخێرهاتنی کردم کاتێک من بەخێرای دەستم لەگرنتنەکەی دوورخستەوە وە خستمە گیرفانمەوە."بەڵێ هەروەها منیش"
بەنەرمی چرپاندم کاتێک ئەوم بینی پێکەنی
هەستم بەسەیرکردنێک کرد لەلای چەپمەوە وایلێکردم سەیری ئاڵیس بکەم کە زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەی کرد چاوم لێ سوڕاند کاتێک ئەو دەستی کرد بەپێکەنین."کۆتا،ودوایەمینیان براکەم بەیکهیۆن کۆڵین وخۆشەویستەکەی بیڵا سوان"
ئاڵیس پێی ناساندم ومنیش بەکەمی دەستم بۆجوڵاندن کاتێک بیڵا بەناشرینی چویە دواوە
بەیکهیۆن زەردەخەنەی کرد وئەو دەستەی بەتاڵ بوو گرتی بۆ تەوقەکردن
YOU ARE READING
ᖇᗴᗪ:ᵇᵘᵗᵗᵉʳᶠˡʸ🦋||kurdish
Vampire----جۆرێک لەچیرۆکە تازەکانی داهاتوو---- کچێکی نامۆ دەرکەوت لەگەڵ قژێکی درێژی بێگەردی سور،وە چاوی شینێکی ئۆقیانوسی،پێستێکی نەرمی پیازی،جوانیەکەی جیاوازە لەهەموو کچانی تەواوی جیهان. ئەو ئەژیا لەگەڵ باوکی کە هیچی نەئەویست، جگە لە بینینی کچەکەی دووبارە...