ᴄʜᴀᴘᴛᴇʀ-تێک شکان〽️

80 15 102
                                    

دڵێکی شکاو ئەکرێت چاک بکرێتەوە..
بەدوورینەوە یاخود لکێنەرێک
بەڵام ڕۆح نا
پاکیەکەی یەکجارە
______________________________________

بەیکهیۆن منی بردە ماڵەوە دوای ئەوەی بێلای بردەوە.
کەشەکە بێدەنگ بوو ماڵەکەی منیش کاتژمێرێک لەماڵی بێلاوە دوورە.

"کەوایە،چۆنی؟!"
ئەو پرسی هەوڵی ئەدا گفتوگۆیەک درووست بکات.

"من باشم"
من مینگاندم،وە شەپۆلێکی تری بێدەنگ تێپەڕی.
دوای کەمێک ئەو گەشتە ماڵەکەم وئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت.بەخێرای دەرگاکەم کردەوە پێش ئەوەی بێمە دەرەوە ودەرگاکە دابخەمەوە.ڕێگاکەم گرتە بەر بۆچوونەژوورەوە ودەرگاکەم لەدوای خۆمەوە داخست هەناسەم دایەوە کاتێک پێڵاوەکانم دائەکەند.چوومەسەرەوە بەرەو ژوورەکەم.چوومە ناو ژوورەکەم کەلوپەلەکانم بینی هەمووی بەڕێک وپێکی ڕێخرابوون وخرابوونە شوێنی خۆی.من نەمتوانی یارمەتی بەم.بەڵام زەردەخەنەم کرد کاتێ لەسەر سیستەمەکەم دانیشتم.تێبینییەکم لەسەر ئاوێنەکەم بینی.چووم وبەنەرمی تێبینیەکەم هەڵگرتەوە وخوێندمەوە.

ژوورەکەم ڕێکخست.لەدوکانی میوە فرۆشەکە هەنێ خواردن ئەکڕم بەم زوانە دێمەوە-باوکت

زەردەخەنەم کرد وسندوقی یادگاریەکەم لە جانتاکەم دەرهێنا پێش ئەوەی تێبینیەکەی بخەمە ناوی.سندوقی یادگاریەکەم لەژێر سیستەمەکەم دانا وجانتاکەشم لەسەر زەویەکە،هەوڵم دا جلەکانم بگۆڕم وچوومە ژێر سەرچەفەکەم خەوم لێکەوت.
گوێم لەژاوە ژاوێکی بەرز بوو لەدەرەوەی ماڵەکەم.
بەهێواشی هەستامەوە چاوم ئەخوراند.لەخوارەوە گوێم لە دەنگی تەقەتەقی دەرگاکە بوو بەبەرزی کاتێک بەپەلە دەرگای ژوورەکەم کردەوە ڕام کرد بۆخوارەوە.

دەرگاکەم کردەوە بۆئەوەی ئەفسەرەکە ببینم لەگەڵ قژێکی تاریک کاتێک سەیری منی کرد

"ببورە بۆ بێزارکردنت،بەڵام ئایا تۆ کچی سامیڵ ویڵیەمی؟!"ئەو بەنەرمی پرسی منیش سەرم بەهێواشی جوڵاند شڵەژابووم لەم بارودۆخە
بۆچی ئەفسەری پۆلیس لێرەیە؟!باوکم لەکوێیە؟!چۆن باوکم ئەناسێت؟!

"من ناوم چاڕلی سوانە وە من داوای لێبوردن ئەکەم،بەڵام باوکت.........مرد.ئەو لەڕێگاوە بوو بۆماڵەوەوە ئەو....ئەو دزی لێکرابوو لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە ئەوان هەموو شتێکیان بردبوو کە پێی بوو وجزدانەکەیان جێهێشتوە لەدوای خۆیان"
چاڕلی پێی وتم کاتێک من بەهێواشی دەستم کرد بەلەرزین.فرمێسکەکان چاوەکانمی داپۆشی کاتێک هەستم ئەکرد جیهان لەدەوروبەرم تێک ئەشکێ.
کەوتمە سەر ئەژنۆم ودەستم کرد بەهەنسک دان.
چاڕلی چۆکی دادا کاتێک بەنەرمی دەستی بەپشتما هێنا کەوای لێکردم زیاتر بگریم.

ᖇᗴᗪ:ᵇᵘᵗᵗᵉʳᶠˡʸ🦋||kurdishTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon