چی ئەبێ بە دوای ئەو کەسانە بگەڕێین کە بزر بوون «گەر بزر بوی بۆت دەبمە ڕێ،گەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێ،بێتاقەت بی بۆت دەبمە ژێ ،بۆت دەبمە کێ تۆ بتەوێ تەنیا تکام فڕێم مەدە»
بەم ئێوارەیە پیاسەیەکت تەنیای دەمەو ئێواران خۆشە، گەر دڵ خۆش بیت، لەشیش لە ژێر بارێکی کار و ئەرکی گرانی ڕۆژێکی دوورو درێژدانەڕزابێت کۆستێکی گەورەش برینێکی قەبەی نەخستبێتە ناو دڵەوە.
چی ترت بۆ باس بکەم؟نازانم دەزانم کە زۆرم وت بەڵام زۆرم لە دڵایە.باسی چیت بۆ بکەم؟تۆ بۆم باس بکە کاتێک بڕیار دەدەم ئەوەی لە دڵمدایە بیڵێم چۆن چۆنی دان بە خۆمدا بگرم!کە لەناکاو نەشکێم و نەروخێم و ورد نەبم؟
بۆم باس بکە چۆن چۆنی بتوانم بەلەت و پەتی ھەستمەوە؟چۆن چۆنی بتوانم نەبمە گڵ بۆ سەر گۆڕی مردوەکان؟ چۆن چۆنی بتوانم بانەمبا؟ چۆن چۆنی بتوانم سەدەیەك لە ژێر باراندا ھەڵکەم بەتەنیا بێ ئەوەی یادیێکم وەبیر بێ؟
دەزانی [خوێنەر] گیـــان سەختریین جۆری دڵتەنگی ئەوەیە کە نەتوانی ڕونی بکەتیەوە کە بۆچی دڵتەنگی .
باواز لەو باسە بھێنین باباسی شتێکی ترت بۆ بکەم دەزانی یان دەبێ بڕوات بەوەبێ کەلەگەڵ تێپەڕبونی کات لەوە تێدەگەیت
YOU ARE READING
بـــــاسی چیـــت بـــۆ بــکەم☼
Randomباسی ھەنێک قسەی کەسی مردوو باسی زۆر شت دەکرێ لە دڵی کەسانێکدا