"Part4"

153 27 66
                                    

دووبارە هەمان ڕووخساری بینیەوە

گوێی پێنەدا و ڕۆشت

:وادیارە دەتەوێت ئەمجارە بمریت؟!

جیسونگ:..........

:سەیری من بکە!

جیسونگ سەیری کرد

چاوەکانی تا دوا ئاست کردەوە بەشێوەیەکی ترسێنەر بۆ جیسونگ

جیسونگ گرنگی پێی نەدا و بەردەوام بوو لەسەیر کردنی

جیسونگ:تاکەی دەتەوێت بەردەوام بیت لەو ڕۆڵ گێڕانە هم؟!

:چی؟!!.....تۆ وتت ڕۆڵ گێڕان؟!.....وادیارە دەتەوێت ئەمجارە بمریت؟!

جیسونگ:تکایە ون بە!

: نەفرەتی

[بەخێرایی دیار نەما ]

جیسونگ بە بێدەنگی ڕۆشت بۆ ئەوەی کتێبەکە بخوێنێتەوە

جیسونگ:ئایا من هۆگری ئەم کتێبە بوومە؟!

بەخوێندنەوەی هەر وشەیەکی نێو کتێبەکە جیسونگ فێری تەکنیکی زیاتر و زیاتر دەبوو
بەڵام باروودۆخەکە بەرەو خراپتر دەچوو.....ئەوان نا بەڵکو جیسونگ هێواش هێواش
وەک خزمەتکارێکی لێدەهات بۆ ئەوان ئەو هەموو ئەم شتانەی جێبەجێ دەکرد کە ئەوان دەیانووت

کات تێپەڕی کتێبەکە لەتەواوبوون دابوو

جیسونگ بەتەواوی شێوازی ڕووخساری و جل و بەرگی و تەنانەت شێوازی
ژیانیشی بەتەواوی گۆڕابوو بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کرا!.....جیسونگ بوو بە قوربانی
دەستیان...........ڕەفتارەکانی زۆر خراپ ببوون

تەنها بەماوەی کەمتر لە دوو(2) مانگ!

لەماوەی تەنها 1 مانگدا زۆرترین کەیسی کوشتن تۆماکرا تاوەکو ئێستاش
کەس نازانێت ئەم کەیسانە کێیان لەپشت بووە!....تاوانبارەکە کێیە؟!
ئەوە پێویستی بە کەسێکی ژیر و زیرەکە!

جیسونگ!

بەڵێ جیسونگ هەریەکەو بەهۆکارێکی پڕو پوچ دەکوژرا بەدەستی جیسونگ

هەر بەڕاستی ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانە کە بەسەری هاتبوو وەهەروەها بینی ئەم شتانەی
کە هەرگیز نەیبینی بوو.....باری دەروونی جیسونگی بەتەواوەتی بەرەو خراپی برد لەکاتێکدا
ئەو تازە لەتەمەنی گەنجی دایە.....ئەم هەموو کەیسە؟!

باوەڕپێنەکراوە.....

تەنانەت گەر هەڵەیەکی بچووکیشی بکردایە ئەوا بەخراپترین شێوە سزا دەدرا

ئەو کتێبەکەی تەواو کرد!

ئەو شتانەی نێو ئەم کتێبە کە هەموو ڕۆژێک لەمێشکیدا هاتووچۆیان دەکرد
بەتەواوەتی جیسونگیان تێکدابوو

The sun of the great knowledge(شمس المعارف الکبري)Where stories live. Discover now