𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫/3/

219 29 51
                                    

.
.
.
.
.
.
..........
.
.
.
.
.
لێــکتــرازان
قاچەکانی لە جوڵە وەستا
تاکو گالیسکەکە
لەبەرچاو
نەما......
لەگەڵ دیار نەمانی گالیسکەکە
چاوەکانی بەرز کردەوە تاکو سەیری ئەم
خۆرە بەخشندەیە بکات
کە بەبێ ماندووبوون تیشکە زێرینەکانی بەسەر زەویدا بڵاوەدەکات
و ئەم جوانیە بێهاوتایە سەر لەنوێ
دروستدەکاتەوە
چاوەکانی هێنایە خوارەوە و
بۆ ساتێک دایخستن و پڕ بە سییەکانی ئەم هەوایە پاکەی هەڵمژی
تەنها بەبینینی ئەم پاکیە
دەتوانێت بۆ تەواوی رۆژەکە
زەردەخەنەیەک...
بکاتە دیاری بۆ هەموو ئەوانەی هەلی
بینینی ئەویان بۆ دەرەخسێت
"شازادەکەم کەشەکە ساردە
لەوانەیە نەخۆشبکەویت"
خزمەتکارەکە بەدەنگێکی ناسک و
هێمن وتی
"بابرۆینە ژوورەوە لەوانەیە بەهەمان
شێوە تۆش نەخۆشبکەویت"
بەهەنگاوی هێمن و هێواش بەرەو کۆشکە
پڕ لە ژاوە ژاوەکە رۆشت
کە هەر
شوێنێکی جیاواز لەوەیتر
خۆی ئەناسێنێت
چێشتخانەکە
بە دەنگی قاشکردنی سەوزەو
میوەکان و دەنگی بڵقە بڵقی خواردنە
کوڵاوەکان
لەگەڵ بۆنە خۆشەکانی سەوزە قاشکراوەکان
خۆی بەدەردێخێت
و....
چەقۆ و چەنگاڵەکان
بە بەرکەوتنیان بە مێزەکە
یانیش بە یەکتری دەنگە دەنگ
دروستدەکەن
وە بە دروشانەوەی خۆیان
مێزەکەش پڕ لە رەونەق دەکەن....
لەکاتێکدا...
کتێبخانەکە بەتەواوی
پارچەیەکە لە بێدەنگی
بێدەنگیەک کە دەیەوێت نوقمت بکات
بەڵام....
هەموو دەنگەکان بونیان نامێنێت
هەرکە قاچەکانت
دەچێتە نێو سنوری باخچەکەوە
کە پاییز بەبێ بەزەییانە وشکی کردووە وە
کە ئەم هەموو دەنگ و بێدەنگیە
پێک دەگەیەنیت
ئەوا میوزیکێک دەخوڵقێت
کە ئاسودەیی دەبەخشێت
ئەم میوزیکەش
میوزیکی کۆشکە
کە تەنها ئەوکەسانە مافی گوێلێبوون
لەم میوزیکەیان هەیە کە خۆشیان
بەشێکبن لێی
ئەگەریش بەشێک نەبوویت
لەم پارچە میوزیکە
ئەوا....
ئاسودەیی و ئارامی نەک لەدەرگات نادات بەڵکو خۆشی لەدیدەنی روحی تۆ
دەپارێزێت.......

.........

خوانی بەیانی ئامادەبوو
و شازادە وەک هەموو کات بە
زەردەخەنەوە لەسەر
کورسیەکەی دانیشت
تاکو دەستبکات بەنان خواردن
بەڵام
کەسەیری ئەم مێزەی کرد
کە کورسیەکانی خاڵیە لە روحلەبەرەکان
هیچیتر ویستی خواردنی نەما
بۆیە قاپەکەی خۆی لەگەڵ
مڵاکەکەی هەڵگرت و بەرەو باخچەکە رۆشت
تاکو لە یەکێک لەپەنجەرەکانەوە سەیری چێشتخانەکە بکات کە پڕە لەژاوە ژاو
نایەوێت بێزاری و
ترسێک بخاتە ناخیانەوە
بەهۆی ئامادەبوونی و
بوون بەیەکێک لەوان لەم خوانە
چونکە ئەوکات هەست بە ئاسودەیی ناکەن
و تەنها خۆیان ئاسودە دەردەخەن.
بۆیە تەنها لەدوورەوە گوێیان لێدەگرێت
و سەیریان دەکات

لەلای یەکێک لەپەنجەرەکان دادەنیشێت کەوا
لەرێگەیەوە بە ئاسانی دەتوانێت
نێو چێشتخانەکەی لێدیاربێت
هەرکە زامنی ئەوەی کرد کە کەس
تێبینی ناکات
چاوەکانی بەسەر ئەوکەسانەدا خشاند
کە لەوێدا ئامادەبوون
بەشێکی زۆریان زەردەخەنە لەسەر لێویانە
لەگەڵ ئەوەی کەوا ئەوان
ژیانێکی ئەوەندە خۆشیان نیە
ماڵێکی ئەوەندە گەورەیان نیە
ئەسڵەن هەندێکیان ماڵێکیشیان نیە تاکو
تیایدا بژین
یان هەر نازانن
کەوا خواردنی سبەیان دەستئەکەوێت
یانیش نا
هەرچەندە تەندروستی هەندێکیشیان رۆژ بەرۆژ زیاتر
لەمردنیان نزیکتر دەکاتەوە
لەگەڵ ئەوەش زەردەخەنەیەک لەسەر لێوانیان دەنەخشێنن و
دەژین لەو چرکە ساتەی تێیدان
و گرینگی بەو ساتە بەو روداوە و بەو ژیانە نادەن کە چاوەرێیان دەکات
تەنها دەژین....
وە دەزانن کە تاکە چارەسەریش بۆ ئەوەی
بەردەوام بن لە ژیان ئەو زەردەخەنەیە
کە دەیبەخشن و
وەری دەگرن
"هـــــــمــــمـــــم"
قاپەکەی بردەوە هەمان شوێنی خۆی هەرکە تەواویکرد
وە دواتر لەگەڵ دەنگە ناسکەکەی خۆیدا
رێیدەکرد لەنێو رێرەوەکانی
کۆشک

 𝐋𝐢𝐥𝐲Where stories live. Discover now