𝐜𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫/4/

59 9 14
                                    

✾•••••✾
✿•••✿
❀•❀

شەوێکی ساردی زستانبوو کە هەورەکان ئاسمانیان
داپۆشیبوو
بێدەنگی تەواوی کۆشکی
هەڵچنیبوو
ئەو شەوە هەر شەوێک بوو لە شەوە
ئاساییەکان تا ئەو
  ساتەی....

ناڵەی ئازار و هاواری مردنی چەند کەسێک پەردەی گوێکانی بری و تەواوی کۆشکی بە ترسەوە بە ئاگاهێنا
دەنگەکان نزیکتر بوونەوە لە ژووری شازادەی بچوک

کە بە ترسەوە لەژێر جێگاکەی خۆی
حەشارداوە
دەستەکانی لەسەر لێوە لەرزیوەکەی داناوە
لەترسی ئەوەی هەنسکەکانی شوێنەکەی ئاشکرابکات
لەپڕ
دەرگاکە کرایەوە و چەندین پیاو بە جلە ئاسنینەکانیان کە
دڵۆپ دڵۆپ خوێن
لەسەری وەستابوو هاتنە ژوورەوە
شمشێرە خوێناویەکانیان لەنێو دەستدابوو کە بۆ هەر شوێنێک رۆشتبا گریان و ئازاری لەگەڵ خۆیدا ئەهێنا
ژوورەکە پڕبوو لەدەنگی پێیەکان ئەمانەش تەنها بۆ گیانی مناڵێکی
بەستەزمان
"شازادە تەنها مناڵێکی بچوکە واز لە گیانی بهێنن"
دەنگی ئیلیزابێس خزمەتکار تۆزێک
هیوای دایەوە لیلیانی بچوک کە جەستەی پارچەیەک ئارەقەبوو بەهۆی ترسەوە
بەڵام
چاوەکانی تاسان کە گوێی لە قیژەی ئیلیزابێس بوو
کە کەوتە سەر ئەرزەکە
لیلیان بینی
بینی کە چۆن ئیلیزابێس شمشێر کرا بە بەدڵی لەسەر ئەم ئەرزە ساردەدا
وە دەستبەجێ گیانی سپارد
"ئیلی"
لیلیان بە قاچە لەرزۆکەکانی رایکرد
بەرەو لای یەکێک لە جەستەی ئازیزانی
دەستە بچوکەکانی لەسەر سینەی ئیلیزابێسی گەنج دانا بەوهیوایەی کە خوێنبەربوونەکە راوەستێت
و هەڵسێتەوە دووبارە
"ئیلی توخوا هەڵسەوە
بەڵێنت پێئەدەم هەرشتێک بتەوێت ئەنجامی ئەدەم
چیتر بێزارت ناکەم
تکایە هەڵسەوە
هێشتا کۆتایی ئەو کتێبەم بۆ باسنەکردیت کە دوێنێ بۆتم خوێندەوە
هەڵسە ئیلی
وتت کە دەتەوێت بەهەمان شێوەی
ساندرێلا شازادەکەت بدۆزیتەوە
ئیلی تکادەکەم هەڵسە ئەگەرنا من تەنها
ئەمنێنمەوە
لەبیرتە وتت پیاسەیەکی نێو شارم پێئەکەیت
بەبێئەوەی
باوکم ئاگاداربێت
ئیلی هەڵسە ئەگەرنا تورەئەبم تکادەکەم چاوەکانت بکەوە
تکایە ئیللی دواتر بیرتدەکەم"
"بیبەن بۆلای فەرماندە خێرا"
"بەڵێ گەورەم"

سەربازەکە دەستەکانی لیلی گرت کە هێشتا بە هەموو هێزی هاواردەکات و قاچەکانی لە ئەرزدەدات  لەکاتێکدا هەنسک رێگری هەناسەدانی لێدەکات وە لە جەستە مردووەکەی دووریخستەوە تاکو بۆلای فەرماندەی ببات
درۆنیە ئەگەر بڵێین سەربازەکە دڵ

پەرێشانە بۆ حالی لیلی
ئاخر ئەم کچۆڵە بچوکە لە هەمان تەمەنی کچەکەی خۆیەتی
کە ئێستا لە ماڵەوە لەنێو باوەشە گەرمەکەی دایکی خەوتووە بەبێخەمی
بەڵام سەربازەکە هیچی لە توانادا نەبوو بۆ
ئەم
بچکۆلەیە ئەنجامی بدات جگە لە دڵتەنگیەکی
بێسود.....

 𝐋𝐢𝐥𝐲Where stories live. Discover now