.
.
.
..
...
☆★ـــــــ★ـــــــ★☆
...
..
.
.
.
شنەبا ساردەکە بەردەوامبوو لەگەران
لە ژوورە گەورەکە...
شازادەکەش...
بەردەوامبوو لەهەڵدانەوەی پەرەکانی
کتێبەکە...
چاوەکانی لەهەر خولەکێک زیاتر گیرۆدەی کتێبەکەی نێو دەستی دەبووو زیاتر و زیاتر دەرۆشتە قوڵایی کتێبەکە
بەڵام.....
"شازادەکەم خوانی ئێوارە ئامادەیە"
"باوکت لەسەر مێزی نانخواردن چاوەڕێت
ئەکات"
"سوپاس ئێستا یێم"
کتێبەکەی لەسەرمێزەکە داناو لەژورەکەی رۆشتە دەرەوە.....
لەرێگادا چاوم بەتابلۆکانی سەر دیوارەکان ئەگێرا
تاکو قاچەکانم لەبەردەم تابلۆیەک
وەستان
تابلۆی
خێزانەکەم......
دایک و باوکم زۆر دڵخۆش دیاربوون
چاوەکانم رۆشتە سەر روخساری دایکم،
زەردەخەنە شیرینەکەی،
چاوە شینەکانی کەوەک دەریایەکی
قۆڵ و بێ کۆتا
وابوو....
قژە رەشە درێژەکەی....
کەلە خوارەوەی
کەمەری بوو.....
بەجلە بوکێنیە سپیەکەی کە بەتەواوی
بۆ باڵا رێکەکەی
دروستکرابوو.....
دەستێکی گەورە لەکەمەری بوو
بەڵێ....
دەستەکانی باوکم
چاوم دەگێرا بەسەر روخساری باوکمدا
قژێکی زەرد
لەگەڵ تاجە زێرینەکەی
جلێکی کەشخە......
کە لەگەڵ چاوە رەشەکانیدا زۆر
گونجاو بوو...
چەناگە بەرزەکەی شاهێدی
لەخۆباییەکەی بوو....
وەک ئەوەی خاوەنی هەموو دونیا بێت،
چاوەکانم رۆشتنە سەر تابلۆکەی تر
کەلە لای
راستی ئەم تابلۆیە دابوو
هەستی غەمگینی باڵی بەسەر
ناخدا کێشا.....
دایکم لە تابلۆکەدا دووگیان بوو
بەڵێ دووگیان بوو
بەمن......
باوکم بەزەردەخەنەیەکی گەورەوە
وەستابوو......
جلێکی شینی لەبەربوو قژە زەردەکەی
بۆ سەرەوە هەڵدابەوە
دایکم بەجلە پەمەییکەی کە تاڵی زەردی تیابوو
قژەکانی لەسەر شانەکانیدا بڵاوە
پێکردبوو.....
زەردەخەنە ناسکەکەیی
کەلە سەیرکردنی تێر
نەدەبووی.....
دەستەکانی بەنەرمونیانی
لەسەر زگی دانابوو
نەوەک ئازارم بدات
لە کاتێکدا......
من بوومە هۆی
مردنی!!.....
ئەمە کۆتا تابلۆی دایکم بوو
کەبەدەستی نیگارکێشەکە کێشرابێت پێش
ئەوەی
دایکم ماڵئاوایی هەمیشەیی بکات
بەهۆی هاتنە دوونیای منەوە
ترپە نەوەستاوەکانی دڵی من سەرکەوت
بەسەر هی ئەودا و
لەناویبرد.....
وە وای کردەوا لەنێو ئەم ئەرزە ساردەدا
ڕابکێشێ بەبێ جوڵە......
چاوەکانم نزم کردەوە
هەرەشەم لەخۆم دەکرد کە
نەگریم......
بەڵام شکستم هێنا
شەرم لەخۆم دەکەمەوە
کە بوومە هۆی مەرگی
دایکم.....
بەهۆی مەرگی دایکم
باوکم تەواو رووخا و گۆشەگیربوو
ساتەبەتاڵەکانی بەسەیرکردنی تابلۆکانی دایکم بەسەرئەبرد.....
ئەو فرمێسکانەی کەوا هەموو شەوێک وەک تاڤگە ئەهاتە خوارەوەو،
ئەرزی ئەم ژوورەی تەرئەکرد کە پڕبوو لەیادگاری خۆشەویستە رۆشتوەکەی
شاهێدی خۆشەویستیەکی بێگەر بوون لەنێوانیان
کە مردنیش نەیتوانی
کۆتایی پێ بێنێت.
بەرەو ژووری نانخواردن رۆشتم
"ئێوارە باش"
"باشتر بۆتۆ"
لەسەر یەکێک لە کورسیە زۆرەکان
دانیشتم
"لیلی"
"بەڵێ باوکە"
"کچم ئەبێت بۆ ماوەیەکی کاتی
برۆمە ئینگلتەرا ..."
"دووبارە پاشا گەنجەکە
دەیەوێت جەنگ بەرپا بکات
پێویستە ئاشتی بپارێزم"
"کەی دەرۆیت باوکە"
"سبەیی لەگەڵ دەرکەوتنی
یەکەم تیشکی خۆر بەرێدەکەوم"
"بۆچی وا زوو ئەرۆیت"
"پێویستە هەرچی زووە ئەم گرژیە لە
نێوانمان نەهێڵم
و ئاشتی بەرقەرار بکەم"
بە بێدەنگی خواردنەکەمان تەواو کرد
دەمم بە دەسەسڕەکە سری
"نۆشی گیانت بێت باوکە"
هەڵسام و بەرەو ژوورەکەم رۆشتم
YOU ARE READING
𝐋𝐢𝐥𝐲
Cerita Pendekئەو کچەی لەنێو دیواری کۆشکەکاندا گەورە بوو ئەو کچەی جگە لە دیوە جوانەکەی ژیان هیچی تری نەبینی بوو چی بەسەر دێت ئەو کاتەی لەشەوێکی تاریک رادەکات و ژیانە جوانەکەی بەجێدێڵێت