¹⁴«~خوێنبەربوون~»

970 179 82
                                    

✨لەبیر مەکە ڤۆت پێشکەش بکەیت ✨
✨🌹کاردانەوەی خۆت لەنێوان دێڕەکان بنوێنە🌹✨

"تۆ باشیت!؟"
دەستەکانی بە توندی گرت بووم و بەخەمەوە لێی دەروانیم!

هیچ شتێکم بیر نەماوە. بۆ ماوەیەک وەستام تا تەواوی شتەکان هاتەوە یادم.!!
تابلۆکە! دوو هاوسەرەکە! وە..دوای ئەوە چی ڕووی دا؟.!

بەخێرایی سەیری سوبینم کرد
"چیم بەسەر هات؟!"

کەمێک سەیری کردم و دەستی لەسەر ناوچاوم جێگیر کرد.
"هیچی وا نیە.... ئێستا پلەی گەرمیت باشە.!"

"بۆچی من چیم بەسەر هات بوو! چی ڕوویدا سووبین!"
سووبین ئاڕاستەی چاوەکانی بۆ چاوەکانم هێنا و وردە وردە دەستی بە هێواشی لە ناوچاوم دوور خستەوە.

"نازانم! کاتێک هاتینە ژوورەوە بێهۆش ببوویت! پزیشک وتی تەنها ماندوو بووە بۆیە خەمت نەبێت.."
بە دڵنیاییەوە وشەکانی دەردەبڕی

واتا من بێهۆش بووم؟

"کاتژمێر چەندە؟"
سەیرێکی دەورووبەرم کرد ژوورەکە ڕووناک ببوویەوە دیارە خۆر هەڵهاتووە.

"کاتژمێر شەشی سەر لە بەیانی"
دەستەکانی بڵاو کردەوە و خۆی کشاندەوە.

ملی بە ئەملاو ئەولادا جوڵە پێکرد و چەند دەنگێکی درووست کرد.

"تۆ ماندوویت! بۆچی هەموو لەشت رەق بووە سوبین..؟! "
خەمخۆری بە ئاشکرا هەست پێدەکرا لە وشەکانمدا ، کەمێک ڕوانی و پاشان زەردەخەنەکەیەکی کرد...

"من باشم.!! تەنها بەهۆی ئەوەیە لەسەر قەنەفەکە نوستبووم.!"
دەستی بۆلای قەنەفەکە درێژ کرد و نیشانەی کرد.

"ببوورە...بەهۆی من بوو لە ئەوێ نوستوویت.!"
بە شەرمەزاریەوە گوتم و سەرم داخست.

"نا نەخێر گرنگ ئەوەیە تۆ تەندرووست بیت. هەم خراپیش نەبوو"
چاوێکی داگرت لە کۆتایی وشەکانی، بە کاردانەوەکەی پێکەنیم بە نەرمی.

هەستایەوە و ڕۆشت بەرەو مێزەکە .سینیە خواردنەکەی دانرابوو لەسەری هەڵیگرت و لە تەنیشتمەوە داینا.

"نانی بەیانیم بۆ هێناویت، تا بە زوویی شەکەتی جەستەت چاک ببێت مینام."

"سپاس، ناتوانم چاکەت بدەمەوە. دەموچاوم دەشۆم و دێمەوە."
سەرێکی بەباشە جوڵاند. پێش ئەوەی برۆم ویستم برینپێچەکەی دەستم لێبکەمەوە، پێموابێت ئەوە چاک بووەتەوە.

"بۆچی لێی دەکەیتەوە؟"

"هەست دەکەم ئەوە زیادەیە"

Vampire's King || K.TH (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now