¹⁹«~ناسینی کەسی نوێ~»

993 168 281
                                    

"ئەمەوێت بەخۆم بڵێم کە هەرگیز تۆم خۆش نەویستووە،
بەڵام دڵم پێم دەڵێت کە هەمیشە تۆم ویستووە"
. .
-70 ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو-
. .

"یۆل، ئەتوانم بزانم تۆ چی تایهیۆنگیت؟"

سەیری کردم و زەردەخەنەی کرد،

لەوکاتەی یۆل ویستی قسە بکات کەسێک بێ لە دەرگادان هاتە ژوورەوە و بە خێرایی وتی "تایهیۆنگ- !"
بەڵام کە ئێمەی بینی وەستا لە قسە کردن و چاوەکانی خستەوە سەر تایهیۆنگ و دواتر بۆ من، لە سەرەوە تا خوارەوە سەیری کردم، برۆیەکی بەرز کردەوە و وتی ، "تای، ئەم کچە کێیە لێرە؟"

"چەند جار بڵێم لە دەرگا بدە!! تۆ کەی فێر دەبیت!" تایهیۆنگ چاوەکانی سوڕاند و بە بێزاری پاڵی بە ڕەفەی جلەکانیەوە دا لە ژوورەکەدا.

ئەو کوڕە سەیری کردمەوە و کەمێک هاتە پێشتر، کەمێک سەرنجیدا و پاشان وتی "سڵاو، من جۆنگکوکم." دەستی ڕاکێشا بۆ تۆقە کردن، ئەو پەلەیە لە خۆناساندن پێم وابێت، بە چاوەکانی نەدەوەستا لە سەرنجدان لێم. سەیری دەستیم کرد و بە کەمێک دودڵیەوە تۆقەکەم لەگەڵ گۆڕیەوە، "خ-خۆشحاڵ بووم، منیش مینام!"

"ئمم.. خراپ نیت." زمانی بە ناودەمیدا جوڵاند، سەرم سوڕما لە قسەکەی و کەمێک شڵەژام، خێرا دەستم دورخستەوە، هەستم بە سەرنجە سەیر و نامۆکانی دەکرد.

"جۆنگکووک..!" تایهیۆنگ بانگی کرد بە زەبری لەگەڵ دەنگە قوڵ و پیاوانەکەیدا، جۆنگکوک لە وەڵامدا تەنها پێکەنینێکی شەیتانی کرد، "ئەو بیرکردنەوانە دەربکە لە مێشکت نەفرەتی!"

جۆنگکووک برۆیەکی بەرز کردەوە..
"بۆچی؟! لە کەیەوە گرنگیت بە بیرکردنەوەی من داوە بۆ کچەکان؟"

بەتەواوی هیچ تێناگەم لێیان، مێشکم ئاڵۆز بووە، هەست دەکەم لە سوپایەکدام و بە زمانی نهێنی لەگەڵ یەک دەدوێن.

"هێی ئەو شەڕە بوەستێنن!" یۆل هەناسەی هەڵمژی و دایەوە، دەستەکانی لە بەردەم خۆیەوە راگرت بوو وەک هێمایەک بۆ وەستان. "ئێوە منداڵ نین، بوونەتە کەسێکی پێگەشتوو."

تایهیۆنگ دەستی بە مانای قایل بوون بۆ قسەکەی یۆل جوڵاند، "ڕێک منیش هەمان شت دەڵێم! بەڵام جۆنگکووک دەست بە هەموو دەمەقاڵێیەک دەکات.!"

جۆنگکووک دەستی بۆ خۆی ڕاکێشا بە بڕوا پێنەکراوی، "من؟! ئەوە تۆ بوویت دەستت پێکرد! من ئازادم لە بیرکردنەوەکانمدا تۆ بۆت نیە مێشکم بخوێنیتەوە، کیم تایهیۆنگ!!"

لەوکاتەی تایهیۆنگ ویستی قسە بکات یۆل سەرنجێکی تیژی خستە سەر و وای لێ کرد دەمی دابخات! کەمێک ژوورەکە بێدەنگ بوو بەڵام زۆری نەخایاند

جۆنگکووک قورگی پاک کردەوە بە هێمنی قسەی دەکرد، "ئێ، تایهیۆنگ...لە ڕاستیدا هاتم بانگت بکەم تا پێکەوە بڕۆینە نهۆمی چوارەم! من بێزاربووم.."

Vampire's King || K.TH (ڕاگیراوە)Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ