✨ Vote before reading ✨
✨ڕیاکشنی خۆت بنوێنە لە نێوان ڕستەکان ✨ڕارەوێکی جوان و نەخشاو
دیوارەکانی بە تەواوی سەرنج ڕاکێش بوون
نەخشە ڕەشەکان وەک داگیرکەرێکی تاریکی و باڵا دەست ریز بوون لەسەر دیوارەکان
وەک شەوی تاریکی وەک مانگی ڕوناک بەخش، ئەو دوو ڕەنگە ، ڕەش. و سپی. پێکەوە وەک ئاوێتەیەکی تێکەڵ بوو بە ناخی یەکتر وەک نوقومبویەکی یەکدی، وەک نەخشی سەر دڵ، بە هاوکاری یەکدی ببونە هۆی کەوتنە سەرنجەکانت بۆ سەریان
وەک دوو ئاشقی شێت تێکەڵی یەکدی ببون و پاشماوە جوانەکانیان لەسەر دیوارەکە دەنەخشانددوو دەست لەپێش چاوەکانم جوڵان و سەرنجەکانی دزیم بۆ خۆی
لەو دونیای خەیاڵە دەرچوم کە کانگای ئارامی و ئاسودەیی دڵەکانە
ئەو جیهانەی ئالودەکەر و هۆگرکەرە و نوقمی خۆیت دەکات و لەناو خەیاڵەکان دەتژیەنێت"وادیارە ئاشقی دیوارەکان بوویت؟" وتی بە تۆنێکی گاڵتەجاریەوە پاشان دەستی بڵند کرد بۆلای چەناگەی و جێگیری کرد وەک هێمای بیر کردنەوە "همم...ئاشقی شتانێک مەبە کە هێندەی ئەوەی بەرامبەرت سەرسورهێنەر نەبێت
سەیرە کە پێویستت بە چاویلکەیە بۆ بینینی جوانیەکەی من"چاوم کردەوە و دانەیەکم کێشایە شانەکانی
بە دراماتیکیەوە دەستی گرت بە شوێنی لێدانەکەوە و هێمای ئازاری دەنەخشاند لەسەر ڕوخسارە سپی و بێ هاوتاکەیخەندەم کرد و پێکەنینێکی سوک و نەرمم کرد
بەڵام خۆشبەختانە زەردەخەنەی سەر ڕوخسارم لاچوو بە بینینی ئەو کەسەی خاوەنی لاچونی زەردەخەنەکەم بوو، کە وەک نەفرەتیەکی بێویژدان هۆت بوو و هەنگاوەکانی بە هێمنی دەدا لەو زەویەی خاوەنی ڕاگرتنی پێیەکانی و جەستەیەتی.زیاتر نزیک بوویەوە و لەگەڵ هەر هەنگاوێکی خێرا بوونی دڵم هەست پێ دەکرد، خۆشم نازانم بۆچی بەڵام لەوانەیە تەنها لەبەر هەبوونی ترس بێت هۆکاری شڵەژانم و خێراییەکانی ئەو دڵەی لە سینەمدا چەقیوە
دەستەکانی لەناو گیرفانی پانتۆڵە نیلیە قوماشەکەی بوو، کراسە ڕێکە سپییەکەی بەری وەک بەرگێکی ناوازە باوەشی بۆ جەستە ڕێک و ماسولکە دارەکەی کرد بوویەوە
دوو قۆپچەی سەرەتای کراسەکەی کرابوویەوە کە ببوە هۆکاری دەرخستنی ئێسکەکانی ملی و دەرکەوتنی ئینج بە ئینجی ملە ڕێک و پیاوانەکەی .زیاتر نزیک بوویەوە بە هەنگاوە پیاوانەکانی تا وای لێهات خۆی بینیەوە لە بەرامبەرمان
بۆنێکی ناوازە باڵی کێشا بەسەر خانەکانی لوتم و هەڵم مژی، بۆنێکی تەواو ئالودەکەر و پیاوانە بوو، ئەوە بۆنە دڵخوازەکەی من بوو کە وەک شێتێک ئاشقیم لە ساتی بونمەوە
ئەو بۆنەی هۆکاری ئاسودەکردنی مێشکمە و ئارامکردنەوەی لە هەر ساتێکی ژیانمدا،
بۆنی 'ئەلوڤیرا' تایبەت ترین بۆنی منە ئالودەترین بۆنە کە ئاشقێکی سەرسەختیم
VOCÊ ESTÁ LENDO
Vampire's King || K.TH (ڕاگیراوە)
Vampiro(ڕاگیراوە تا ماوەیەک) ❞لەگەڵ هەر نزیک بوونەوەیەکت، دڵم زیاتر داوات دەکات❝. کچێک گەشت دەکات بۆ هەسارەیەکی تر بۆ ناوچەی خوێنمژەکان. بوونی لەگەڵ چەندین خوێنمژ، چاوەکانی تەنها لەسەر ئەو جێگیر بوون، کیم تایهیۆنگ.❥ He's My Vampire King The One I Belong T...