Page❼

1.4K 175 216
                                    

" چــاوەڕێ مـەبـە هـەمـووان هـەمـان ڕەوشـت و ڪاردانـەوەۍ تۆیـان هـەبێـت ڕاستــە هـەمـووان لــە یـەك جـۆرۍ قـوڕن بـەڵام ڕوحـەڪانیـان جیــاوازە"

【 ڱابـرێـل گارسیــا ماڕڪنێز 】

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

"سـڵاو گەڕامەوە"

" بـەخێربێیتــەوە خاتوو لارا "

" سوپاس لین دایڪم لە ماڵ نیـە ؟ "

"نا خانمـەڪەم ئـەو لە ماڵـەوەیـە بەڵام لەسـەرەوەیـە لە ژوورەڪەی "

"ئەها باشە، لین ڪەمێك شەربەتـی خۆخم بـۆ دروست بڪە"

"باشـە هەر ئێسـتا "

لارا ڕۆشتە سەرەوە دەرگـای یەڪێك لە ژوورەڪانی ڪردەوە بینی دایڪی لای جێگاڪەی دانیشتووە و موبایلەڪەی لەدەستە وادیارە قسە لەگەڵ یەڪێك دەڪات هەر لە شوێنی خۆی مایەوە و قۆڵەڪانی خستە سەر یەك لە بەرامبەر سینگـی و شانی بە چوارچێوەی دەرگاڪەوە نا و سەیری دایڪی دەڪرد تا تەواو بوو لە پەیوەندیەڪەی دواتر سەیری لای دەرگاڪەی ڪرد و لارای بینی ڪەمێك ڕوخساری گرژ ڪرد و لێوەکانی جوڵاند ووتی

"لارا لەڪەیەوە بوویتە ڪچێڪی پشتگوێخەر؟"

"من ؟"

"نا سێبەرەڪەت "

"ئێستـا چیبووە دایڪە لەشوێنی ئەوەی بێیتوو بڵێیت ڪچەڪەم ئەمڕۆت چۆن بوو لە ڪۆمپانیا ڕووت لێم گرژ دەڪەی لەسەر شتێك ڪە تا ئێستا نازانم چیە ؟ وە هەروەها من بـۆچی پشتــگـوێخـەرم ؟ "

"بەڕاست هێشتاش لێم دەپرسیت ؟"
ئارا ووتی بە ڕووخسارێڪی بێزارەوە

"ئەرێ دە دایڪە بۆچی ئەوەندە پێچ و پەنا دەڪەی ڕاستەوخۆ بڵێ مەبەستت چیە "لارا ووتی ڪە توڕەیت لە دەنگیدا بەدی دەڪرد

"باسی خوشڪت دەڪەم گەوجە بۆچی پەیوەندی پێوە ناڪەیت؟ ئێستا قسەم لەگەڵی دەڪرد ووتی ڪە ماوەیەڪی زۆرە قسەمان نەڪردووە "

"ئەی ڪەواتا بۆچی ئەو پەیوەندی ناڪات؟ "
لارا وتی بە بێزاریەوە

"لارا ئەو خوشڪی گەورەتە "

 jk ✔ بـوێرۍ ڪچێك و ڪەلەڕەقۍ ڪوڕێك Where stories live. Discover now