Page❾

1.7K 145 213
                                    

" بـارودۆخـە سـەختـەڪان هاوڕێی دەردەخـەن ، نەك ساڵانۍ دووروو درێـژۍ پەیـوەندۍ ، ئـەمەش ڕاستیــەڪە ڕۆژێـك پێۍ دەگــەۍ "

موحەممەد علۍ ڪلاۍ


𝐕𝐨𝐭 ☞︎︎︎ ★


☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

☔︎

"سڵاو خاتوو لارە ئایە منت بیرە؟" لارا ئاوڕی دایەوە بەڵام سەرسامبوو بەو ڪەسەی بینی و وتی

"جیـن !؟ئا مەبەستم بەڕێز جین تۆ چی دەڪەی لێـرە ؟! "لارا وتی

"ڕاستـیەڪەی منیش سەرسام بووم پێویست ناڪات بەم شێوەیە سەیرم بڪەیت "جین وتی بە پێڪەنینەوە

"واتــای چیە بەوشێوەیە سەیرت نەڪەم ؟ پێم بڵێ تۆ چی دەڪەیت لێرە ؟"

"ئێ دە ئاوا چاوەکانت زەقبوونەتەوە ، ڕاستیەڪەی جاری پێشو ڪە ئێمە لێرەبووین لەگەڵ جۆنگڪووك و تای ، من و جۆنگڪووك بۆ ڪار هاتبووینە ئێرە تا گرێبەست لەگەڵ یەڪێك لە ڪۆمپانیا بەناوبانگەڪانی جیهان واژۆبڪەین وە ڪردیشمان، ئێستاش بەبۆنەی ئەوەی ئێمە هاوبەشی ئەوانین هاتوین بەژداربین لـەڪۆبونەوەڪەیان ڪە بۆ فراوانڪردنی یـەڪێك لە بەشەڪانیان ئەنجامیانداوە و من وەك نوێنەری ڪۆمپانیاڪانی جیۆن لێرە ئامادەم ،خۆی دەبوو جۆنگڪووك لێرەبا چونڪە ئەو ڪوڕی بەڕێز جیۆن جێی هیۆڪە بەڵام ئەو لە ڪۆتا ساڵی زانڪۆیەتی بۆیە نەیتوانی بێت و من هاتم "جین وتی و لەڪۆتایدا زەردەخەنەیەڪی ڪرد پاشان دووبارە دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن بەشێوەیەڪ ڪە سەرسام دیاربوو

"بەڵام هەرگیز باوەڕم نەدەڪرد ڪە تۆ ڪچی بەڕێز لی بیت !"

"ئەها بەڕاستی سەیرە ڪەواتا ڪۆمپانیاڪەی ئێمە لەگەڵ ڪۆمپانیاڪەی باوڪی جۆنگڪووك هاوبەشن باوەڕ بەوە ناڪەم ڪەسیش نا جیۆن جۆنگڪووك ! " لارا وتی لەژێر لێوەوە و بێزاری لە دەنگی دا دیاربوو

جین پێڪەنی چونڪە گوێبیستبوو بۆیە ووتی
"لەوە ناچێت ڪە هێشتا ئێوە یەڪتیرتان قبوڵڪردبێت؟ "

"نا وانیە ئێ من ئەو بابەتەم لەبیرڪردووە"

"بـاشە ئێستا وازی لێبێنە ، من دڵخۆشم ڪە تۆ ڪچی هاوبەشەڪەمانیت بەهیوای سەرڪەوتن، وە بۆ بیرۆڪەڪەت من زۆرم بەدڵبوو شەو خشتەیەك لەسەر بیرۆڪەڪەت دەنێرم بۆ جۆنگڪووك "

 jk ✔ بـوێرۍ ڪچێك و ڪەلەڕەقۍ ڪوڕێك Where stories live. Discover now