Page❿

1.3K 137 146
                                    

"دەنگـــۍ گــریان دێــــت وادیــــارە ڪەسێــك بــەڵــێنۍ مــانـەوەۍ داوە ، بـەڵام ڕۆیشتـــوە!"

وینستۆن چەرچڵ

𝕍𝕠𝕥☞︎︎︎★








ᵖᵒᵛ ˡᵃʳᵃ

دوای گفتوگۆڪردن لەگەڵ بەڕێز یونگی لەسەر پڕۆژەڪە لەوێ ڕۆیشتم و خۆم بەرەو ئەو ناونیشانە ڕۆیشتم ڪە بەڕێز جۆنگڪووك پێی دام ڪە بڕیارە لەوێ یەڪتر ببینین گەیشتمە بەردەم چێشتخانەڪە و دابەزیم وە سویچەڪەم دا بەو ڪارمەندەی لەوێ بوو ئەو ئۆتۆمبێلەڪەی برد بۆ گەراجەڪە و خۆم ڕۆیشتمە ژوورەوە سەیری دەورو بەرم ڪرد بەڵام ئەوم نەبینی وادیارە هێشتا نەهاتوە ، ڕۆیشتم لەسەر یەڪێك لە مێزەڪان دانیشتم ڪە دەرەوەم لێ دیار بوو ، شوێنێڪی خۆش و سەرنج ڕاڪێشە وە دەرەوە ڪەمێك ساردە چونڪە لە وەرزی پایز داین نم نم بارانیش دەبارێت ئەوە زۆر جوانە ، گوێبیستی دەنگێك بووم سەیرم ڪرد یەڪێك لە ڪارمەندەڪانە

"بەخێربێیت خانمەڪەم "

" سوپاس "

"ئەگەر هیچ شتێك داوا دەڪەیت ئەوە من مینیۆڪەت پێدەدەم "

"نا سوپاس چاوەڕێۍ ڪەسێك دەڪەم ئەوڪات بەیەڪەوە داواۍ دەڪەین "

"زۆر باشە "

ئەو ڪوڕە ڕۆشت منیش سەیری دەرەوەم ڪردەوە بینیم ئۆتۆمبێلێڪۍ ڕەش لەبەردەم ڕێستۆڕانتەڪەیە وە ئەوە جۆنگڪووك بوو ئەو هاتە ژوورەوە و سەیری ژوورەوەی دەڪرد من دەستم بەرزڪردەوە و ئەو منی بینی و بەرەو لای من هات

ᵉⁿᵈ ᵖᵒᵛ ˡᵃʳᵃ

ᵖᵒᵛ ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏ

ئا ئەوەتا لارا ، بەرەوو لای ئەو ڕۆیشتم و ئەو هەڵسایەوە و هاتەدەرەوە لەدوای مێزەڪە منیش لەبەرامبەری وەستام و دەستم ڕاگرت تا تەوقەی لەگەڵ بڪەم وە وتم

"سڵاو خاتوو لارا خۆشحاڵبووم بە بینینت بەڵام ئەمجارە لە ڪۆریا هههه من جیۆن جۆنگڪووك ڪوڕی جیۆن جێ هیۆك "

ئەو خەندەیەڪی ڪرد و دەستی خستە ناو دەستم وە وەڵامی دامەوە

"سڵاو لەتۆش بەڕێز جۆنگڪووك منیش خۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەت منیش لی لارام ڪچی لی جۆن سوك "

 jk ✔ بـوێرۍ ڪچێك و ڪەلەڕەقۍ ڪوڕێك Where stories live. Discover now