part5

308 43 24
                                    

هەلەو چۆنن باشن جەعامەت👽 ئەوجا دەزانم لەزووە پارتم پۆست نەکردوە چونکە تاقەتم نەبو ئەوجا خەریکە درم دەتەقی400کەس بینیویەتی و نەگەشتوە بە100ڤۆت👽💔

بەس قەینا درم گەورەیە ‌پارت پۆست ئەکەم😐

ئەوجا زۆرم وت با بچینە ناو چیرۆک لێتس گۆو☟

minsoo p.o.v
ئاهـ شوکر لە کۆتایی توانیم ئەو جیمینە ڕازی بکەم
بەس ناخۆشترین ئێستا دێ بۆ ئێرە لێرەش دەمێنێتەوە ئەوە ناخۆشە
بەس ماکوو موشکیلە چونکە جێندوکیم دێنێ
جێنم بەقەد خۆم خۆشئەوێ
ڕۆژێک نەیبینم دەمرم
هۆگری بوم
زەنگی دەرگا هات
ئۆهـ گەیشتن
دەرگام کردەوە  جێنی و برا ناشرینەکەی وەستابون

جێنی:های قلم ئێستا باشتری؟

من:ئۆهـ گیانەکەم تۆم لەلا بێت هەمیشە باش دەبم

جیمین:بەتەما نیت بمان کەیتە ژورەوە(بەبێزاری وتی تشش بێزارکەر)

من:فەرموو وەرە ژوورەوە(بەساردی وتم و ڕێگاکەم بۆ کردەوە)

جیمین:سوپاس(ئەویش بەساردی وتی)

جێنی:هیچ نەبوە شەڕ ئەکەن ئەی بەیانی چۆن بێت(جێنی سەیری هەردووکمانی کرد و وتی ڕاست ئەکات من لەگەڵ کەس ناگونجێم)

من:نا شەڕی چی تەنها براکەت زۆر بێزارکەرە(وام وتو سەیری جیمینم کرد)

جیمین:ئۆو بەعەکسەوە تۆ بێزارکەریت(قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند لە نزیک سنگی)

من:سەرەتا وەرە ژورەوە ئەوکات پیشانت ئەدەم کێ بێزارکەرە(بەساردی وتم)

جێنی:ئەهـ دەبەسی بکەن(ڕۆشتە ژوورەوە ڕاستەوخۆ بۆ چێشتخانە و دەرگای سەلاجەکەی(بەفرگرە چیە من هەر سەلاجەی پێ ئەڵێم😂) لادا

جێنی:ئمم من زۆر برسیمە چیتان هەیە بیخۆم

من:خۆشم برسیمە تۆ خواردنت نەهێناوە؟

جێنی:تەنها هەندێک شتم لەمارکێت هێنا

من:ئێستا چی بخۆین من ئەو نەستەلە وشتانە تێرم ناکات(بە بۆڵەوە وتم بیرۆکەیەکم بۆ هات)

من:جێنی جێندوکی گیانەکە..(جێنی قسەکەی پێ بڕیم)

جێنی:ماستاو مەکە پێویست ناکات خواردن ئامادە ئەکەم(بەبێزاریەوە وتی خۆی دەزانێ داوای چی دەکەم)

من:بتخۆم جێنیەکەم تۆ باشترینی(ڕۆشتم و لەباوەشم کرد ئەمە پێویست دەکات تا ئامادەی بکات)

جیمین:لەڕاستیدا منیش برسیمە جێنی ئەتوانی بەشی منیش ئامادە بکەیت؟(خۆی کیوت کرد تا بەشی ئەویش ئامادە بکات دیارە ئەویش وەک من ماستاو چیە[خۆشی دەزانێ😂]

جێنی:ئۆف باشە باش بەشی تۆش ئامادە ئەکەم(بەبێزاریەوە وتی ئێستا پێویستە بەشی سێ کەس خواردن ئامادە بکات زۆر داماوه)

[from bad to worse][لە خراپ بۆ خراپتر دەچێت]Where stories live. Discover now