بێ وەفا بیت
بەردەوام سکاڵایان ھەیەو
بەوەفا بیت خیانەتت لێ دەکەن و
میھرەبان بیت بە جێت دەھێڵن
بەڕاستی جیھانێکی سەیرە
کارت بە کاری کەس نەبێت لە ژیانی تەنیایت دەکۆڵنەوەو
دەبیتە کەسێکی کۆمەڵایەتی ھەزار ناو ناتۆرەت بۆ دروستدەکەن
دڵخۆش بیت بە کەم عەقڵت دەزانن و
کاتێک غەمباریت پشت گوێت دەخەن
تا لێیان نزیکیت قەدرت نازانن و
لەگەڵ ڕۆشتندا شیوەنت بۆ دەگێڕن
کار دەکەیت دەڵێن عەبدی پارەیەو
کەم کار دەکەیت دەڵێن تەمەڵ و تەوەزەلە
ھاوسەرگیری دەکەیت دەڵێن بەخوا چاک خۆی کەر کرد
ھاوسەرگیری ناکەیت دەڵێن سەر مەست و ھیچ لە بارا نەبوەبا کورت و پوخت پێت بڵێم
وەک ئەو ھەزاران کەسەی
ڕۆژێک لەدایک دەبن و ڕۆژێک دەمرن
مەژی
ئەوان نەدەزانن بۆ ھاتوون
نە لە فەلسەفەی رۆشتنیش تێ دەگەن——————————————————————
ھیوادارم سودێکم گەیاندبێتقەت گوێ بە قسەی خەڵکی مەدەن

YOU ARE READING
"کــورت و پـــوخــــت"
Actionتــۆ ھـەرچـیەک بکەیت و ھەرچۆنێک بیت کەسانێک ھەن قسەت لەسەر دەکەن ھەوڵدە وەک ئەوان نەبیت تەداخولی ژیانی کەس مەکەو ھاوکات گوێ بە تەداخولی ئەوانیش مەدە.....