خراپترین جۆری بیرکردنەوە ئەوەیە

44 15 4
                                    

خراپترین جۆری بیرکردنەوە ئەوەیە
تۆ بێیت بە خۆت بلێیت
من گوێ بەوە نادەم چ کارێک ڕاست و دروستە
یاخود لە جێی خۆیەتی
بەڵکو ئەوەی بەلای منەوە گرنگە
ئەوەی کە کەسانی تر چ کارێکیان بەلاوە ڕاست و دروستە
وە ژیانمان پەیوەست کەین بە کەسانێکەوانێ
کە لەوانەیە بیرکردنەوەکانیان پێچەوانەی ڕاستیەکان بێت
ئەسڵەن ژیانی خۆشیان پڕ بێت لە کێشمە کێش و
زۆربەی زۆریان لەگەڵ دەریایەک نیگەرانی ڕوبەڕو بوبێتەوە
ئەم کەسانە چەکی دەستیان بێ حورمەتی کردنە
لە کاتێکدا ئەگەر بە وردی بڕۆینە ناو ژیانیانەوە
سەدان و بەڵکو ھەزاران نەخۆشی دەرونیان لێ دەدۆزینەوە

سەیر ئەمەیە ، من بێم بڵێم
سارا و فاتە و خەجێ
بڵێی چۆن بیر لە من و کارەکانم بکەنەوە ؟
وە گوێشیان پێ بدەم

ئازیز!
ئێمە دەبێت لەگەڵ ڕاستیەکان بڕۆین
حورمەت بۆ باوەڕەکانمان دا بنێین
ئیتر ئەویش چۆن ژیان دەکات با بیکات

باوەڕم پێبکە!
تۆ ئەگەر ژن بێنیت
ئەگەر سەیارە بکڕیت
ئەگەر پۆشاکی نوێ بکڕیت
ئەگەر کتێن بکڕیت

ئەوان ڕەخنەی خۆیانیان ھەر ھەیە

خراپتر لەویش سوکایەتیش دەکەن
کەواتە گوێیان پێ مەدە دواجار تۆ سەردەکەویت و
ئەوانیش لە قوڕەکەدا چەقیون

با کورت و پوخت پێت بڵێم

ئێمە نەھاتوینەتە ئەم دونیایەوە
کە دڵی ھەموو کەسێک لە خۆمان ڕازی کەین
بەڵکو ئەرکی سەر شانی ئێمە ئەوەیە
کە کاری دروست ئەنجام بەین و پەیامێکی مرۆڤانە بگەیەنین
ئیتر کئ گوێ دەگرێت یان گوێ ناگرێت
(کــەیـــفـــی خـــۆیــــەتــــی)

————————————————————
ھاییییییییییی
چۆنن چۆن

چۆن بوو بەلاتانەوە ✌🏻

"کــورت و پـــوخــــت"Where stories live. Discover now