شکست

57 16 32
                                    

دەمەوێت زۆر بە خێرای شتێکت پێ بڵێم
ئەزیزی من ئەگەر بە نیازیت وشەی
ناکرێت و نابێت
لە ژیانتا بسڕیتەوە
ئەوە باش بزانە (دۆڕاویت)
ژیان کێبڕکێیەکی گەورەیە
ھەندێک جار دەدۆڕێیت، ھەندێک جاریش دەیبەیتەوە
تۆ ھەنگاوەکەت پتەو ھەڵبگرە
بوو بوو نەبوو نەبوو
سەیرە ھەندێکمان بڵێین
لای ئێمە ناکرێت و نابێت و بێ مانایە
ئەمە یاعنی چی؟😅
لە پڕێکدا ھاتویتەتە جیھان و دەڵێی
ئەگەر نەکرا بۆ من جێگەی قبوڵ نییە!
بۆ مەگەر تۆ، نە عەزوبیلا خودایت؟
دەی دیارە دەدۆڕێیت ، دیارە شکست دەھێنیت
بۆ ئەوەنە خۆت ئازار دەدەیت
ئەم خۆ بە زل زانیەت لە کوێوە ھێناوە؟
کە دەڵێی من نابێت شکست بێنم

باش گوێبگرە با کورت و پوخت پێت بڵێم

ئەوەی تەحەمولی شکست ناکات و باوەڕی پێی نەبێت
ھەرگیز تام و چێژی سەرکەوتن،نا چێژێت

————————————————————————
ھای دڵەکانم چۆنن
ماوەیەکی زۆرە بابەتی کورت و پوختم دانەناوە
سۆڕیم کەن ھیچ مەجالم نەبوو

ئینجا ڤۆت لە بیر مەکەن و
بە کۆمێنت لە گەڵم بن
دڵخۆش دەبمم ڕای خۆتان بڵێن
لە سەر بابەتەکەم

"کــورت و پـــوخــــت"Where stories live. Discover now