ئەڵێن پاشایەک جێنشینی نەبوو
بۆیە یەکێک لە وەزیرەکانی ڕاسپارد
ھەتا بگەڕێت و بپرسێت چ شتێک
گڵاوترین سیفاتە لە ئینساندا
ئەگەر ئەنجامێکی دڵگیری دەست کەوت
ئەوکات بە فەرمی ئەو بکات بە جێنشین
وەزیر بەم شێوەیە ھەرچی کۆڕی زانا و دانایان
ھەبوو سەردانی کرد بەڵام
وەڵامێکی دڵگیری دەست نەکەوت
لە کاتی گەڕانەوەیدا لای شوانێک لایدا بۆ پشوولە دڵی خۆیدا وتی با پرسیارێک لەم شوانە گێلەش بکەم
خۆ کەس ئاگای لێ نییە
پرسی دەزانی چ شتێک گڵاوترین ڕەفتارە لە مرۆڤدا؟
شوانەکە وتی بەڵێ دەزانموەزیر بە سەرسوڕمانەوە چوو بەرەو پیری و وتی چییە؟
شوانەکە وتی ھەتا لەو پیسای ئاژەڵانەم نەخۆی پێت ناڵێم
وەزیر بۆی ڕاستت بوەوەو وتی من دەبمە جێنشینی پاشا و
کەسی یەکەمی مەملەکەت چۆن بوێری دەکەی وابڵێی
شوانەکە وتی
(ئەگەر بم کوژیت ئەوە وەڵامەکەت دەستناکەوێت)
وەزیر لە تەماحی پاشایەتیدا ناچار قسەی
شوانەکەی قبوڵ کردوو
لە پیسای ئاژەڵەکانی خواردشوانەکە وتی ئێستا گوێ بگرە
گڵاوترین سیفات لە ئینساندا (تەماحە)
تەماح و چاو چنۆکی وا لە ئینسان دەکات
ھەرچی کاری ناشرینە بیکات
تەنانەت پیسایش بخواتنوقتە سەری دێڕ.......
.
.
.
.
.
.
.
.
.ھەرکەسێک زاڵ نەبێت بەسەر ناخ و تەماح و چاوچنۆکی
خۆیدا، لە کۆتایدا دەبێتە ملکەچی شتێکی تر،
تەماح مرۆڤ ورد دەکاتەوە بۆ
شتی بچوک بچوک
.
.
.
.
.
.
.
.
.شێر لە دارستاندا خۆیکرد بە نەخۆش
ھەر ئاژەڵێک دەچوو بۆ دیدەنی دەیخوارد و نەدەگەڕایەوە
ھەواڵی نارد بۆ ڕێوی
کە بۆچی سەرێکی لێ نادات؟
ڕێوی وەڵامی بۆ ناردەوە
(قوربان ھاتم بۆ دیدەنیت، بەڵام
شوێن پێی ئەوانەی کە ھاتبوون بۆ دیدارت،
زیاتربوو
لە شوێن پێی ئەوانەی گەڕابوونەوە)......................................................
سڵاوێکی گەرم لە خوێنەرە خۆشەویستەکانم
ھیوادارم ئەم بابەتەمتان بە دڵ بووبێت و
سودێکم گەیاندبێتڕای خۆتان لە نێو دێڕەکان جێ بێڵن
لە بیر مەکەن Vot u comentI love you 😌🦦
![](https://img.wattpad.com/cover/277702043-288-k326037.jpg)
YOU ARE READING
"کــورت و پـــوخــــت"
Actionتــۆ ھـەرچـیەک بکەیت و ھەرچۆنێک بیت کەسانێک ھەن قسەت لەسەر دەکەن ھەوڵدە وەک ئەوان نەبیت تەداخولی ژیانی کەس مەکەو ھاوکات گوێ بە تەداخولی ئەوانیش مەدە.....