دەزانیت ھاوڕێ و نیوێک یانی چی؟

57 13 32
                                    

بازرگانێک بە پاشای وت لە سێدارەم بدە

کاتێک پاشا بەناو شاردا پیاسەی دەکرد
گوێی لە گفتوگۆی بازرگانێک و کوڕەکەی بوو
بازرگانەکە بە کوڕەکەی گووت
چەندە ھاوڕێت ھەیە
کوڕەکەش گوتی من 40 ھاوڕێم ھەیە
بازرگان وتی کوڕم
من بەم تەمەنە زۆرەوە ھاوڕێ و نیوێکم ھەیە
پاشا گوێی لەم قسەیە بوو
سەریسوڕما لە دارو دەستەکەی پرسی
ئەرێ یەکێک تێم بگەیەنێت
ھاوڕێ و نیوێک یاعنی چی؟
وتیان ئەزانین ھاوڕێیەک واتای چیە
بەڵام نیو ھاوڕێ نازانین
پاشا وتی بڕۆن ئەو بازرگانەم بۆ بانگ بکەن
بازرگانەکەیان ھێنایە کۆشک
پاشا لێی پرسی پێم بڵێ
ھاوڕێ و نیوێک یاعنی چی؟
بازرگانەکە وتی قوربان
ناتوانم بە قسە بۆتی ڕونبکەمەوە
پاشا وتی ئەی چۆن ئەتوانی؟
بازرگان پێی وت قوربان فەرمان بدە
کە ڕۆژی ھەینی بازرگانەکە لە سێدارە ئەدرێت
چونکە تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە
خەڵکێکی زۆر کۆبونەوەو
پاشا وەستابوو چاوەڕێی لە سێدارەدانی بازرگانەکە بوون
پیاوێک ھات و بە پاشای گووت
گەورەم من ئامادەم نیوەی ئەو پارەیەی
ھەمە بیدەم تکایە ھاوڕێکەم ڕزگار بکە
پاشا وتی گەر ھەموو سامانەکەشت بدەی نابێت
ھاوڕێکەت تاوانی گەورەی ئەنجام داوە
پیاوەکە بە بازرگانەکەی وت
ھاوڕێکەم گوێت لێ بوو
ھەموو سامانەکەم بەخشی لە پێناوت
بەڵام پاشا ڕازی نەبوو
ئایا بە وەفابووم؟
بازرگانەکەش وتی بەڵێ
ئێستا بڕۆ خەمی منت نەبێت
دواتر پیاوێک بە ڕاکردن ھات و
با پاشای گووت ئەتەوێ ئەو بازرگانە
لە سێدارە بدەیت ئەو بێتاوانە
من تاوانبارەکەم
ڕوی کردە خەڵک و گووتی
خەڵکینە بازرگانەکە بێتاوانە
من ئەو کارە خراپەم کردوە
من شایەنی مردنم نەک بازرگانەکە
پاشا وتی زۆر باشە
تۆ لە سێدارە دەدەین لە جێی ئەو پیاوە
وتی بەڵێ لە سێدارەم بدە من تاوانبارم
پاسەوانەکان پەتیان کردە ملی ھاوڕێی بازرگانەکە
ھەتا لە سێدارەی بدەن
پاشا پێی وت پەشیمان نابیتەوە؟
پیاوەکە وتی بەخێر گەورەم
با ھاوڕێکەم بگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی
پاشان بازرگانەکە بە زەردەخەنەیەکەوە
بە پاشای گووت
گەورەم ئێستە زانیت جیاوازی نێوان
ھاوڕێ نیو و ھاوڕێ چیە

————————————————————
ئێوەش پێم بڵێن بزانم
ھاوڕێتان ھەیە یاخوت ھاوڕێ نیوێک

"کــورت و پـــوخــــت"Where stories live. Discover now