🌍PART20🌍

475 55 50
                                    


:سڵاو تای

دانیشتم لەبەرامبەری

تای:سڵاو

بەشێوەیەک ووتی وەکو ئەوەی نەفرەتم لێبکات

:ئێھ کەمێ خێرا قسەکانت بکە چونکە ئەبێ بڕۆمە کۆمپانیا

تای:باشە یەکسەر ئەچمە سەر بابەتەی سەرەکیەکە جوان گوێ بگرە

:گوێم گرتوە

تای:باوکم پێشنیاری جێگرەوەی گەشتەکەی کرد

:ئەوە ئەزانم

تای:باوکم ووتی ئەبێت جێگرەوەی گەشتەکە پەیوەندی خێزانی بێت هەر بۆیەش ئەیهەوێت من و تۆ هاوسەرگیری بکەین

بەڕەقیەوە ووتی بەڵام نازانم بۆ بەشێک لەمن ئاهەنگ دەگێڕێت

.....

دوای ئەوەی گفتوگۆم لەگەڵ تای کرد لەسەر ئەو بابەتە بۆم دەرکەوت ئەبێت ئەو هاوسەرگیریە هەر بکرێت دڵخۆش نیم بەمە من نامهەوێت هیچ جۆرە پەیوەندیەک بەهۆی منەوە تێک بچێت

.....

ب.تان:ن/ت ئەوە بڕیارە لەسەر خودی خۆتە

:ئەپا من ڕازیم ئەو هیچ زۆر لێکردنێک نییە

نزیکەی دوو ڕۆژ تێپەڕیوە ئێستا ماڵی کیم هاتوون بۆ داوای من و باوکیشم پرسی پێکردم لەکاتێکا هەمووان بەپەرۆشیەوە پێکەنین

ب.پارک:کەوایە مادام وایە پیرۆزە

باپیرم بەزەردەخەوەنە ووتی و من و تای کە وەکو لاشەیەکی مردو بوو هەڵساینەوە و ماچی دەستی باپیرممان کرد و دواتریش ئەوانی تر و پاش کەمێ ئاڵقەکان تای ئەڵقەکەی کردە پەنجەم و منیش بەهەمان شێوە و جیمینیش پەتەکەی بۆ بڕین

جیمین:تای دەی ماچی سەری بکە
بە چپەوە ووتی

جونگکووک:ڕاست ئەکات

بەهەمان شێوەی جیمین ووتی و تای سەیری منی کرد و نزیک بوویەوە و ماچێکی بچوکی نێوچەوانی کردم بە شێوەیەک کە هەستم بە لێوی نەکرد

ب.کیم:ئاھ مناڵەکانیشمان هاوسەرگیری ئەکەن ئیتر ئێمە پیر بووین.

لەگەڵ باوکم پێکەنین و منیش سەیری تایم کرد ئەو بەتەواوی دژی ئەوەیە تەواوی کاتەکە تەنها بە جەستە لێرە بووە ئەوە من ئازار ئەدات

:ئەتوانین کەمێ قسە بکەین؟

بەگوێی تایدا چرپاندم

تای:بێگومان

:باوکە من و تای ئەتوانین کەمێ پێکەوە قسە بکەین؟

ب.تان:بێگومان کچەکەم.

لەدوای قسەکەی باوکم من دەستم کردە ڕۆیشتن و تایش لەدوای منەوە هات ئێمە دۆیشتینە باخچەکە و من دانیشتم لەسەر کورسیە دارینەکە و تایش لە تەنیشتم بەڵام بەتەواوی مەودا لە نێوانمان هەبوو

تۆ هی منی🖤.Where stories live. Discover now