🌍PART25🌍

432 53 22
                                    

تای:ئەوە زۆر کورتە ن/ت

:چ گرینگیەکی هەیە بۆت؟

تای وەڵامی نەدامەوە و بە توڕەیەوە ڕۆیشتە دەرەوەی ماڵەکە منیش بەدوای دا چوومە دەرەوە باشە چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە و قایشی سەلامەتیەکەم بەست

تای:وەکو دوو هاوسەری بەختەوەر نواندن ئەکەین

:باش

.....

تای دەرگاکەی بۆ کردمەوە نەک چونکە خۆشیئەوێم بەڵکو لەبەر ئەوەی بەڕێز یۆن سەیری ئێمەی ئەکرد لە ڕێستۆرانتەکەوە قۆڵم کردە ناو قۆڵی تای و ڕۆیشتینە ژوورەوە بەڕێز یۆن بەشێوەیەکی میهرەبانانە لە ئێمەی ئەڕوانی

ب.یۆن:گرەو دەکەم جوانترین دوانەی کۆرین

لەشەرمان سوربوومەوه تای کورسیەکە بۆ ڕاکێشام و منیش دانیشتم تای خۆشی دانیشت

ب.یۆن:سڵاوتان لێبێت

من و تای:سڵاو بەڕێزم

ب.یۆن:چاک بوو قسەتان کرد وامزانی زمانتان قوت داوە

من و تای پێکەنین ئەو بەڕاستی گاڵتەچییە

ب.یۆن:باشە خاتوو کیم و بەڕێز کیم ئەمهەوێ شتێک بپرسم؟

تای:فەرموو

بەدڵخۆشی ووتی

ب.یۆن:ئایە ئەتوانم منداڵە کیوتەکانی ئێوە ببینم

خواردنەکە لە قوڕگم گیر بوو تای ئاوی پێدام دڵنیام ئێستا وەکو تەماتەم لێهاتووە

تای:بەمزوانە ھھھھھ

تای زۆر ڕۆیشت من تەناتەت تا ئێستا بیرم لە منداڵ نەکردۆتەوە لەگەڵ ئەودا

ب.یۆن:باشە تای ئێمە براژنمان زۆر سور کردۆتەوە تۆش پێت وانییە؟

تای:ھھھھھ بەڵێ

تای لەبەر پێکەنین بە ئەستەم ئەیتوانی قسە بکات باشە ئەو یۆنە زۆر بێزارکەرە باشە ئەو چ پەیوەندیەکی بە ژیانی تایبەتی خەڵکەوە هەیە

ب.یۆن:ئێھ با بێینە سەر ڕێکەوتنەکە

تای:باشە...................

من و تای دەربارەی ڕێکەوتنەکە بۆمان ڕوونکردەوە قازانج و هەموو شتێکیمان پێگووت و ئێستا لە کۆمپانیاکەین بەڕێز یۆن کۆمپانیایەکی گەورەی هەیە

ب.یۆن:ژورەکەمتان پێ چۆنە؟

تای:زۆر جوانە

ب.یۆن:ئەی تۆ ن/ت

:زۆر جوانە

ژوورەکەی تێکەڵەیەک بوو لە ڕەش و خۆڵەمێشی و سپی و زۆر جوان ڕێکخرا بوو

ب.یۆن:ئاھە خاتوو ن/ت و بەڕێز تای تکایە ئێرە واژۆ بکەن

هەموو پەڕواکەم خوێندەوە و واژۆم کرد و دواەر بە تایهیۆنگم دا و ئەویش واژۆی کرد

تۆ هی منی🖤.Where stories live. Discover now