دوای ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی تای گەڕایەوە و دوو ئایسکرێمی پێبوو دانەیەکیانی بە مندا و دانەیەکیشی بۆ خۆی و بە دەسته بەتاڵەکەی دەستی گرتم و دەستمان کرد بە پیاسە کردن
تای:ئێھ وردیلەکەم بچکۆلانەکەمان چۆنە؟
:ئێ ئەو باشە
تای:ئەی باشە دەربارەی ڕەگەزەکەی هیچت زانی؟
:نەخێر هێشتا نا
تای:باشە گیانی من
ماوەیەک بەبێ دەنگی ماینەوە سەیری تایهیۆنگم کرد کەمێ خەمبار دیاربوو
:چیتە؟
تای:باش نیم ن/ت
:بۆچی؟
ووتم و وەستام و چوومە بەرامبەری و سەیری چاوەکانیم کرد
تای:بیری لێوەکانت دەکەم بیری دەست لێدانت بیری هەموو ئەوانە دەکەم ئەو بچکۆلەیە زۆر ڕێگرە و زۆریش درەنگ دێت
:تای منیش بیرتەکەم
دەستم بە ڕوومەتیا ئەهێنا و ئەو بەرە بەرە نزیکتر ئەبوویەوە لە ڕووخسارم و منیش هەستم بەوە ئەکرد لەگەڵ هەر نزیک بوونەوەیەکی دڵم خێراتر لێئەدات و ئەگەر بێتوو ماچم بکات ئەوە دڵم دەتەقێتەوە لە خێراییا تای چاوەکانی داخست و لێوەکانی دانایە سەر لێوم سڕ بووم و هەموو لەشم تەزووی پیاهات و ناو سکم ئەکوڵی تای لێوەکانی جوڵاند لەسەر لێوم و هەموو لەشم تەزووی پیا ئەهات وازی لە لێوەکانم ەێنا دوای کەمێک و لێم جیابوویەوە
تای:پێم وابێ ئەوەندە بەسە
؟؟؟:بەڵێ ئەوەندە بەسە
دەنگێکی نەناسراو لە پشتمانەوە هات ئاوڕمان دایەوە ب.مینمان بینی زۆر ترسام شتێک بدرکێنێ بەڵام ئەو بە زەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە ئاماژەیەکی کرد بە دەستی و دەوروبەرمان پڕ بوو لە پیاوی دەمامکدار تای بە شۆکی وەستابوو و دەستی منیشی گرتبوو
تای:ئەو گاڵتەجاریە چییە بەڕێز مین؟
ب.مین:ئەگەر ن/ت ڕازی ببوایە خیانەت لە تۆ بکات و سێک*م لەگەڵا بکات ئەوە حاڵتان نەئەگەیشت بەم ڕۆژە من پیاوێکم بە گشتی ڕقم ڵە ئافرەتانە بەڵام ن/ت زۆر سەرنج.....
تای:بێدەنگ بە و وەسفی ژنەکەم مەکە و ئەو خیانەت لە من ناکات لەگەڵ پیسێکی وەکو تۆیا
بە توڕەی و هاوارەوە ووتی
ب.مین:واو بەڕاستی دوو هاوسەری نمونەین بەڵام پێم سەیرە تا من قەت بە یەکێ تێر نابم
تای:بێ گومان تۆیەکی بێ قیمەت ناموسی ئافرەت بە یاری تێگەیشتوویت
ب.مین:ئۆو کێ فێری وانەمان ئەکات
بە پێکەنینەوە ووتی
تای:واھ من ناپیاوم بینیوە بەڵام هێندەی تۆ نا
![](https://img.wattpad.com/cover/248747311-288-k559477.jpg)