Y/n pov
قاچەکانم بەتەواوی بێ هێزن دوای بەڕێکردنی ئەو هەموو میوانە دانیشتم لەسەر یەکێک لە کورسیە ئاساییەکان و دایکم و ئەوانیش وەکو من دانیشت بوون تەنها تای دیار نەبوو ئۆهۆو ئەویش ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووە
تای:ئێھ باوکە ئیتر ئەبێ بڕۆین
تای لەناکاو دەرکەوت و ووتی
ب.کیم:باشە ڕۆڵەکەم
زەردەخەنەی کرد و ئێمە هەڵساینەوە هەموومان
دایکم:کچم باش ئاگات لەخۆت بێت و هیوادارم دڵخۆش بیت
دایکم دوای ووتنی فرمێسک لەچاوی هات بەهەمان شێوە منیش و خێرا باوەشم بە دایکما کرد و ئەگریام
خ.پارک:ئاھ ڕۆڵەکەم باش ئاگات لەخۆت بێت
ووتی کاتێ لەدایکم جیابوومەوە و خێرا چووم و باوەشم بە ئەویشا کرد
ب.تان:کچە جوانەکەم!
باوکم تاکە کەسە کە لەهەموو کەس زیاتر لێم تێئەگات خێرا خۆم بەباوەشی دادا و دەستم کردە گریان
ب.پارک:ئەو باوەشە بۆ ئێمەش هەیە
لەباوکم جیابوومەوە خێرا ڕۆیشتم بۆلای باپیرەم و توند گرتمە باوەشم و ئەگریام پاش ماوەیەک جیابوومەوە و ڕامکردە لای براکانم و هەردووکیان بەیەکەوە لەباوەشیان کردم و منیش لەباوەشیان ئەگریام
تای:دەی گیانەکەم گریان بەسە
ووتی و لەباوەشی گرتم دوای ئەوەی لە باوەشی براکانم هتمە دەرەوە هەستم بەگەرمیەک کرد کە لەباوەشی هیچ کەسێکا هەستی پێناکەم فرمێسکەکانم سڕین و لەباوەشی دەرهاتم و تایش زەردەخەنەی کرد
.....
لەناو ئۆتۆمبێل
تای:ن/ت ئەتوانم داوای شتێکت لێبکەم؟
:بێگومان هەر شتێ کە لەتوانام هەبێت
تای:ئەتوانی لەبەر من ماوەیەک نەچیتە کار نامهەوێت خەڵک قسەمان لەسەر بکات
:ئەوە قورسە بەڵام بەیانی پێت ئەڵێمەوە
تای:ئۆکەی
دوای ئەوە تەواوی ڕێگاکە بێ دەنگی سەرۆک بوو لەنێوانمان تای ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و منیش بەهێواشی دابەزیم و پێڵاوەکانم دانان قاچم هەموو بووەتە برین کاتێ ئەڕۆیشتم ئەتوت پێ لە ئاگر ئەنێم سەرم بەرز کردەوە و سەیری خانووەکەم کرد ئەوێ گەورە بوو بەڵام ئەتوانم بڵێم بەتەواوی ڕەش بوو خانوی ڕەنگ darkم بەدڵ نییە ئاخ تای لەدەستی تۆ
![](https://img.wattpad.com/cover/248747311-288-k559477.jpg)