~5~

1K 109 38
                                    

''چێژ ببینە''
——————————————————————

''چێژ ببینە''——————————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

******
'دوو مانگ تێپەڕی'

ئەم دوو ھاوسەرە' تا دەھات زیاترو زیاتر دەکەوتنە داوی خۆشەویستی یەک'..! تا دەھات زیاتر ھۆگری یەکتری دەبوون'..!!
بە تایبەت 'جوڵیا' ئەو ڵویسی' زۆر خۆش دەویست..!!
بە ڕادەیەک ئاشقی ' ببو کە یەک ڕۆژ نەبینیبا یان گوێی لە دەنگی نەبا...' ئەو ڕۆژە ناخۆشترین ڕۆژی دەبوو.'
جوڵیا. زۆر ھۆگری ڵویس بوو' بە ڕادەیەک کە پێوانەی نەبوو..!
لەبەر خۆشەویستیەکەی بۆ ڵویس'
لە بیری کردبوو کە بۆ چ مەبەستێک..ھاوسەرگیری لەگەڵ ڵویس کردوە...!!

************
ڵویس ؛ جوڵیا ' ئەمڕۆ ھیچ کارێکت ھەیە!؟
ئەمەی وتو سەیری 'جوڵیای کرد کە خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون'
جوڵیا ؛ ئممم' ئممم .. بەڵێ.
بڕیارە ئەمڕۆ بەرگدروەکەم بێت بۆ ئەوەی پێوانەی لاشەم بپێوێت..،
ڵویس ؛ چ پێویست بە بەرگدروو دەکات!؟
گیانەکەم'
چەندین مۆڵی بەناو بانگی لێیە دەتوانیت بڕۆیت لەوێ جل و بەرگ بکریت..!
جوڵیا ؛ ھئم ' نا دەمەوێت جل و بەرگەکانم تایبەت بن بە خۆم نامەوێت کەس ھەمان جلی وەک من بپۆشێت'
چەندین قوماشی گرانم لە دەرەوە بۆ ھاتوە بە دیاری دەمەوێت ئەوان بدرووم...'
ڵویس ؛ باشە گیانەکەم چیت پێ باشە و خۆشە ئەوە بکە ھەر داواکاریێکت ھەبوو .. بە خۆم بڵێ بێ دوو دڵی جێبەجێی دەکەم بۆ تاقانەکەی خۆم..!!
جوڵیا ؛ زۆر سوپاس ڵویس.
'خۆشم دەوێی'
بە چاوی پڕ لە ئاو ئەو وشەیەی درکاند..!
لویس لە جێگاکەی ھەڵستاو لە جوڵیا نزیک بۆوە..'
بێ کات بە فیرۆدان لێوی خستە سەر لێوەکانی..ماچێکی پڕ لە ھەست و خۆشەویستی دا بە جوڵیا..'
دواتریش ماچێکی نێوچاوانی کرد.'
ڵویس ؛ تۆ تاقانەی..دڵی منی تۆ تاکە خۆشەویست و ھاوسەری منی..تۆ تەنھا داوا بکە من دڵی خۆشمت دەدەمێ ئازیزم'
دوا جار باوەشێکی لێدا..'
گوێیان لە دەنگی پاسەونێک بوو.'بۆیە باوەشەکەیان پچڕاند..'
ڵویس ؛ چیت دەوێت؟؟
پاسەوان ؛ بەڕێزم خاتونێک لە دەرەوەیە ..دەڵێت کە من بەرگدروم.' بێتە ژوورەوە ؟
جوڵیا ؛ بەڵێ با بێت.
پاسەوانەکە سەری بە بەڵێ لە قاندو ڕۆیشت..!
جوڵیا ؛ ڵویس گیانەکەم' من دەرۆم بۆ ژوورەکەمان تۆش بڕۆ بۆ ژووری میوان باشە.؟
ڵویس دەمووچاوی بە یەک داداو بە مۆنی سەیری جوڵیای کرد..
جوڵیا زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد...بۆ ئەو دەموو چاوە شیرنەی ڵویس..'
ڵویس ؛ جوڵیا من ئەمرۆ کارم نیە..' دەمویست کات لەگەڵ تۆ بەسەر ببەم بەڵام ئەوەتا تۆش خەریکی بەرگدروری..'
بە مۆنی قسەی کرد..'
جوڵیا ؛ ڵویس ئەوەندە کاتی ناوێت..بەڵێن بێت کە تەواو بوو ھەموو ڕۆژەکەم بە تۆ دەبەخشم باشە گیانم.
ڵویس بە بێزاری سەری جوڵاند جوڵیا لێی نزیک بۆوە ماچێکی ڕومەتی کردو لە گوێی نزیک بۆوە.
جوڵیا ؛ دڵنیابە ئەمڕۆ گەرماوێکی گەرم و درێژ لەگەڵ دەکەم بە دڵی تۆ بێت.
جوڵیا بە مەکرەوە قسەی کرد دەیزانی کە لویس ھەرگیز ئەم جۆرە ئۆفەرە ڕەتناکاتەوە ئەو ھەردەم ..حەزی بە گەرماو کردن بووە لەگەڵ جوڵیا..'
ڵویس ؛ دەزانیت چۆن ڕازیم بکەی..'
لە کۆتایدا زەردەخەنەیەکی دڵ ڕفێنی بۆ جوڵیا کرد..'
جوڵیا ؛ دەی گیانم من دەرۆم دواتر دەتبینمەوە.
ماچێکی لە ھەوادا بۆ ھەڵداو دواتر دیار نەما.
.
..
.
.
.

Vote
Comment
Love you❤️

𝚘𝚛𝚐𝚒𝚗𝚊𝚕_𝚜𝚒𝚗 . ✔️ Where stories live. Discover now