~7~

1.3K 111 92
                                    


*چێژ ببینە*

*******'دوو ڕۆژ دواتر بوو ئەم کۆشکە ھەموویان جموجۆڵیان بوو ھەریەکە و خەریکی شتێک بوو'کۆمەڵێک خەریکی ئامادە کردنی جوڵیا بوون بۆ کۆبوونەوەکە'کە لە ماڵی خاتوون ئێلیان ئەنجام دەدرا'بە ئامادەبوونی جوڵیا و چەندین ئافرەتی تر کە ھاوسەری خاوەن پشکەکانی کۆم...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

*******
'دوو ڕۆژ دواتر بوو ئەم کۆشکە ھەموویان جموجۆڵیان بوو ھەریەکە و خەریکی شتێک بوو'
کۆمەڵێک خەریکی ئامادە کردنی جوڵیا بوون بۆ کۆبوونەوەکە'
کە لە ماڵی خاتوون ئێلیان ئەنجام دەدرا'
بە ئامادەبوونی جوڵیا و چەندین ئافرەتی تر کە ھاوسەری خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای لویس بوون.
وە کۆمەڵێک
خزمەتکاری تر خەریکی ئامادە کردنی خواردن و ڕازاندنەوەی کۆشک بوون بۆ ئاھەنگەکەی ئێوارە کە لەلایەن ڵویسەوە سازکرابوو.
بەشێک لە ھاوڕێکانی و خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا ئامادە دەبوون لە ئاھەنگەکە.
...........
*جوڵیا*
'خزمەتکارەکان تەواو بوون لە ڕازاندنەوەم، ھەستام لەسەر کورسیەکەو ڕۆیشتمە بەردەم ئاوێنە گەورەکەی ژوورەکە،
درێسێکی سوری تا خوار ئەژنۆم لەبەردابوو.
بەشی سەرەوەم زۆر ڕوت بوو. بەتەواوی خەتی نێوان سینگمی دەرخستبوو، لەگەڵ ملێکی زۆر ناسک شاھانەی کردبوو'
ئەگەر بۆ کۆبونەوەیەکی ئافرەتان نەبا ڵویس ھەرگیز ڕێگەی نەدەدا ئەم درێسە لەبەر بکەم،
قۆڵەکانی سێچارەگ بوو بەڵام تەسک نەبوو بەڵکو فشبوو
بەشی خوارەوەی قۆڵەکە فش و پەرپەرە بوو'
درێسەکە بە لاشەمەوە نوسابوو سینگم و سمتم زۆر جوان دەرچوبۆوە'
پێڵاوێکی سوری ناسک لەگەڵ پاوەنە بە زرینگەکانم'
تەواو بووم لە سەیر کردنی خۆم دواجار بۆنەکەم پڕژاند بە لاشەما'
مۆبایلەکەم ھێناو وێنەیەکی خۆمم گرت دواتر لە ستۆری ئینستاگرامەکەمم دانا.'
دوای ئەوەی کۆمەڵێک وێنەی تری خۆمم گرت گوێم لێ بوو دەرگای ژوورەکەم کرایەوە لویسم دیت کە ھاتە ژورەوە
سەیری کردم و بەرەو ڕووم دەھات'
ھەرکە گەیشت پێم باوەشێکی توندی لێدام و ماچێکی نێوچاوانی کردم ئینجا پەنجەکانی تێکەڵ بە پەنجەکانی کردم و منی سوراندەوە'
ڵویس : بۆچی ئاوا خۆت جوان کردوە ' نازانی من غیرەت لێ دەکەم..؟
جوڵیا : دەی لویس ئەوەندە دڵ پیس مەبە بڕۆ بۆ گەرماو کەمێکی تر میوانەکان دەگەن با دوانەکەویت.'
ڵویس : چی دەبێت پێش ئەوەی بڕۆمە گەرماو جەولەیەکت لەگەڵ بکەم..؟
جوڵیا : ھەرگیز..!! لەبەیانیەوە خەریکی خۆ ئامادە کردنم بەتەمایت ئێستا خۆم تێک بدەمەوە..؟
ڵویس : دەی جوڵیا چی تیایە.'
تەنھا کەمێک درێسەکەت بەرز بکەوەو لەسەر ڕانەکانم دانیشە'و
جوڵیا نەیھێشت قسەکانی تەواو بکات پاڵی نایە گەرماوەکە'
جوڵیا : بەخەون ئەگەر من ئێستا لەگەڵت بیکەم'
ڵویس بە بۆڵە بۆڵەوە ھاتە دەرەوە لە گەرماوەکە ڕۆیشت و ڕۆبێکی برد و دواتر گەرایەوە گەرماوەکە'
جوڵیا پێکەنی بەم ڕوخسارە گرژە'
جوڵیا ڕۆیشە خوارەوە و سەیری کۆشکەکەی دەکرد بۆ ئەوەی بزانێت لە ھیچ شیێکی کەم نییە'
دوای ئەوەی کە دڵنیابۆوە لە ھەموو ئامادەکاریەکان ڕۆیشتەوە سەرەوە بۆ ژورەکەی'
ھەرکە چویە ژورەوە لویسی بینی کە خەریکی خۆگۆڕینە'
لە سوچێک وەستاو سەیری جەستە ڕوتەکەی ڵویسی دەکرد و گازی لە لێوی دەگرت خەریک بوو بە داواکەی لویس ڕازی دەبوو'
بەڵام دواتر ھاتەوە ھۆش خۆی و ڕۆیش بەرەو ڕووی بۆ ئەوەی ڕیباتەکەی بۆ ببەستێت'
ھەرکە ڵویس تەواو بوو لە خۆ گۆڕۆین ڕۆیش بەرەو مۆبایلەکەی و کەمەری جوڵیای گرت و لەبەردەم ئاوێنەی ژوورەکە وەستا و مۆبایلەکەی ڕاگرت و وێنەیەکی زۆر جوانی خۆی و جوڵیای گرت'
دواتر پۆستی کرد لە فەیسبووک'
.........
"جوڵیاو قۆڵی بە قۆڵی لویس دا کردبوو و ڵویسیش دەستی لە کەمەری ئاڵاندبوو بەیەکەوە بەسەر پەیژەکان دەھاتنە خوارەوە'
خەڵکێکی کەمی لێبو چونکە ھەموویان بەتەواوی نەھاتبوون'
ھەرکە ئەوان گەیشتنە خوارەوە بەرەو ئەو میوانانا چوون کە ھاتبوون و بەخێرھاتنیان دەکردن'
دواتر ڕۆیشتنە لای وڵیام کاتێک دیتیان لە سوچێک لە گەڵ خاتونێک وەستاوە و بە خوێڕیێتی قسەی لەگەڵ دەکات.'
لویس : وڵیام'
وای وت کاتێک گەیشتنە بەردەم مێزەکەی وڵیام
وڵیام : ئۆھ سڵاو ڵویس سڵاو جوڵی'
وەڵامی دایەوە ھەر بەزووی'
جوڵیا : سڵاو لە تۆش'
دواتر ڕوی کردە ئەو ئافرەتەی لای وڵیام و سەیری کرد'
ھەر بەزووی سەیری وڵیامی کردەوە بە مانای ئەوەی پێم بناسێنە'
وڵیام : ئێھ جوڵیا ئەمە ھاوبەشمانە لە کۆمپانیا لە دوای من و ڵویس زۆرترین پشکی ھەیە ناوی 'داڤینا یە'
قسەکانی تەواو کرد و بەزەردەخەنە ڕوی لە جوڵیا کرد'
جوڵیا : خۆشحاڵم خاتوون ' داڤینا دڵ خۆشم بە ھاتنت بۆ ماڵەکەمان'
بە ڕوێکی گەشەوە قسەی کرد '
داڤینا : سوپاس خاتوون جوڵیا منیش دڵ خۆشم بە قسەکردن لەگەڵت.'
ئەمیش بە ھەمان شێوە بە زەردەخەنە وەڵامی دایەوە'
......
دووای ئەوەی کە میوانەکان ھاتن ئیتر کاتی ئەوە ھات کە جوڵیا بڕوات بۆ ماڵی ئیلیان چونکە ئافرەتە بێ کارەکان لە وێ کۆبوبونەوە'
ئەو ئاھەنگەی ناو کۆشک تەنھا بۆ ئەوانەن کە کار دەکەن'
بە کورتی ئاھەنگی کاری پێ دەڵێن'
جوڵیا کەمێک شانی ڵویسی ڕاوەشاند تاوەک و سەرنجی ئەوی بێتە سەر'
جوڵیا : ڵویس من دەرۆم ڕەنگە تا درەنگی شەو نەگەرێمەوە'
ڵویس سەری بە باشە جوڵاند و لێی نزیک بۆوەو ماچێکی نێوچاوانی کرد دواتر لێوی لە گوێی جوڵیا نزیک کردەوە و چرپەی کرد'
ڵویس : جوڵی ' ئاگاداری خۆتبە و زۆریش مەخۆوە بۆ تەندروستیت خراپە ' وا باشترە پێش کاتی خەوتن بگەرێیتەوە چونکە بەجدی بەرگەی دوریت ناگرم '
خۆشم دەوێی..'
جوڵیا ھەرکە ڵویس لێی نزیک بۆوە چاوەکانی داخست و لەگەڵ ھەر وشەیەک ھەناسەکانی بەر ملی دەکەوتن ئەمەش بوە ھۆی لەرزینی جەستەی جوڵیا '
باوەڕ بکەن ئەگەر لویس کەمێکی تر ئاوا لە نزیکی بمابایەوە ئەوە بێ یەک و دوو جوڵیا دەستی دەگرت و دەیبردەوە بۆ ژورەکەیان'
........
ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم ماڵی ئێڵیان وەستا سەیری دەرەوەی کرد'
ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتێمبێل لەبەردەم کۆشکەکەی ئێڵیان وەستابوون'
دیاربوو جوڵیا دواکەتبوو بۆیە بە زوترین کات ڕۆیشە ژورەوە'
ھەرکە چوو بۆ ناو ھۆڵەکە زۆربەیان سەرنجیان چویە سەر جوڵیا'
ئەو ڕوخسارە جوانەو ئەو باڵا ڕێک و سەرنجڕاکێشەی و ئەو باوەرەی کە بەخۆی بوو '
لەگەڵ زەردەخەنە جوانەکەی سەر لێوی'
ھەموویانی زۆر سەرسام کردبوو'
....
ئاھەنگەکە باش تێپەری چەندین خواردنی جۆراوجۆر ئامادە کرابوون زۆربەیان لە لایان ئێڵیان خۆیەوە ئامادە کرابوون'
ئەم ئاھەنگە بۆ جوڵیا زۆر باش بوو چونکە توانی زۆربەی ھاوسەری خاوەن کارەکانی کۆمپانیای لویس بناسێت'
وە ھەروەھا ھاوڕێیەتی لەگەڵ چەند خاتونێکی باش دروست بکات کە لە لایەن خاتوون ئێڵیانەوە ناسێندران.
....
جوڵیا لە سوچێک وەستابوو بە تەنیا وە خورادنەوەی دەخواردەوە'
و سەرنجی دەورو بەری دەدا تا چاوی چویە سەر ئافرەتێک کە تەواوی کاتەکە بە تەنیا وەستابوو زۆر بە ڕەقی سەیری جوڵیای دەکرد'
جوڵیا پێی سەیربوو بۆیە بڕیاری دا بڕواتە لای تاوەک و لێی بپرسێت بۆچی تەواوی کاتەکە بە تەنیا لەوێ وەستاوە..'
"پەرداخە شەرابەکەی بە دەستێکی ھەڵگرت و بەرێ کەوت بۆلای ئەو خاتوونە'
ھەرکە جوڵیا نزیک بۆوە ئافرەتەکە شڵەژاو چاوی ترسی پێوە دیاربوو چونکە پێشتر ھەڕەشەی ئەووی لێ کراوە کە بە ھیچ جۆرێک نابێت نزیکی جوڵیا ببێتەوە'
ھەرکە جوڵیا گەیشتە لای ئەو ئافرەتەکە ڕەنگی زەرد بوو ویستی خێرا لەوێ بڕوات بەڵام جوڵیا بانگی کرد بۆیە بە ناچاری مایەوە'
جوڵیا : سڵاو خاتوون'...؟؟
؟؟ : دیانا ناوم دیانا پاوڵۆیە
جوڵیا : منیش جوڵیا ڤاگەس' ھاوسەری ڵویس ڤاگەس'
دیانا : خۆشحاڵ بووم'
جوڵیا : منیش بە ھامەن شێوە'
ئم بۆچی ناتبینم کە تێکەڵی میوانەکان بیت..؟
بەتەنھا لەم سوچە وەستاوە.؟
دیانا : چونکە ھیچکام لە خاتوونەکانی ئێرە منیان خۆش ناوێت'
ڕەنگە تۆش دواتر بمناسیت ڕقت لێم ببێتەوە'
جوڵیا : بۆچی دەبێت ڕقم لێت ببێتەوە..؟؟
دیانا : چونکە من لەگەڵ ھاوسەری ھەریەک لەم ئافرەتانەی ئێرە سەرجێیم ھەبووە..' بە ھاوسەرەکەی تۆشەوە.'
جوڵیا تاسا و نەیدەزانی چی بڵێت ' پێی ناخۆش بوو زۆر'
بەڵام دەری نەبڕی ھەرچۆنێک بێت ئەمە لە ڕابردوو ڕویداوە ئێستا ڵویس جوڵیای زۆر خۆش دەوێت ' بۆیە جوڵیا پێویست ناکات بترسێت.'
جوڵیا : ھەرچۆنێک بێت' بۆچی تەواوی کاتەکە بە ڕقەوە سەیرت دەکردم..؟؟
دیانا : چونکە ئەگەر تۆ نەبایت ئەوا من دەبووم بە ھاوسەری ڵویس'
جوڵیا : بۆچی دەبێت ڵویس سۆزانیێک بکاتە ھاوسەری..؟؟
دیانا : ئەو سۆزانییەی باسی دەکەیت مێردەکەت زۆر بە خراپی ئالودەی جەستەی بوبو'
جوڵیا : گرینگ نییە بەلامەوە'ئەوەی گرینگە من ھاوسەری ڵویسم ئێستا نەوەک تۆ..!
ھەر دووای ئەوە دیانا بەرگەی نەگرت و زوو ئاھەنگەکەی بەجێ ھێشت'
....
دووای ئەوەی کاتژمێر بوو ١١:٣٠ ی شەو ئیتر ئافرەتەکان وردە وردە دەرۆیشتنەوە تەنھا جوڵیا مابوو بڕواتەوە'
وەستابوو چاوەڕێی ئێڵیان بوو تاوەک و ئەو خوردنانەی بۆ جوڵیا پێچابۆوە بیبات لەگەڵ خۆی'
ئێڵیان : ئەمەش خواردنەکان''
جوڵیا : زۆر سوپاس ئێڵیان ئەزیەتت کێشا'
ئێڵیان : نەخێر گیانەکەم ئەزیەتی چی '
جوڵیا : کەواتە با من بڕۆم کات درەنگە دووبارە سوپاس'
ئێڵیان : باشە کچم کاتێکی خۆش ئاگاداری خۆت بە'
دوای ئەوەی کە ماڵئاوای کرد سەرکەوتە سەر ئۆتێمبێلەکە شۆفێرەکە دەستی کرد بە لێخوڕین بۆ ماڵەوە'
لە ڕێگابوون جوڵیا سەیری دەرەوەی دەکرد تا چاوی بە ماڕکێتێک کەوت حەزی لێبوو بڕوات و کەمێک شت بکڕێت بۆیە بە شۆفێرەکەی وت لەبەردەم مارکێتە ئۆتێمبێلەکە بوەستێنێت'
بە شۆفێرەکەی وت خۆم بەتەنیا دەرۆم بۆیە ئێستا بەتەنیا لە مارێکێتەوە دەسوڕێتەوە و سەیری کەل و پەلەکان دەکات'
ڕحشتە ڕێڕەوێک تایبەت بوو بە کەل و پەلی ناو ماڵ لەبەر ئەوەی کە کاتەکە درەنگ بوو بۆیە ماڕێكێتەکە زۆر چۆڵ بوو'
جوڵیا ھەستی کرد یەکێک سەیری دەکات کە ئاوڕی دایەوە'
ڕەنگی زەرد بوو کابوسی ژیانی دیت' ئەو کەسەی دیت کە تەواوی کاتەکە خۆی لێ دەشاردەوە و وەڵامی نامە و پەیوەندیەکانی نەدەدایەوە'
بەڵێ ئەو کەسە 'وۆڵتە داونز'
خۆشەویستەکەی'
.....
لێی نزیک بۆوەو لەبەرامبەری وەستا جوڵیا ھەرچی ڕەنگە لە ڕوخساری نەمابوو'
داونز : چییە خاتوون بۆوا ترساوی خۆ جنۆکەت نەدیوە'
منم داونز خۆشەویستە قۆزەکەت'
جوڵیا : چی دەکەیت لێرە..؟؟
داونز : چی دەکەم لێرە..؟؟
من دەبێت ئەم پرسیارە لە تۆ بکەم ' تا ئێستا چی دەکەیت لای ڵویس.؟
ئەی بڕیاری ئێمە ئەوە نەبوو تەنھا بۆ یەک مانگ لای دەمێنیتەوە و بە جوانیەکەت ھەڵی دەخەڵەتێکی و دەست بەسەر زۆربەی موڵکەکانی دادەگریت و دواتریش ڕادەکەیت و دێیتەوە ناو باوەشی خۆشەویستەکەت..؟؟؟
جوڵیا : نەمتوانی متمانەی بەدەست بێنم بە یەک مانگ بۆیە مامەوە تاوەک و بتوانم متمانەی بەدەست بھێنم' تا ئێستا ھیچ موڵکێکی ئەو نەخراوەتە سەر ناوی من'
وڵیام زۆر توڕە بوو زۆر چاک دەیزانی کە درۆ دەکات ئەو ئاگاداری ھەموو ھەنگاوێکی جوڵیایە ' چاک شەزانێت کە ڵویس بە کوێرانە متمانەی پێی ھەیە و زۆربەی موڵکەکانی خستوەتە سەر ناوی جوڵیا..'
لێی نزیک بۆوە و جەستەی نوساند بە جەستەوە و بە دەستی توند چەناگەی جوڵیای گرت و قسەی کرد'
داونز : درۆمەکە جوڵیا خۆم چاک دەزانم کە تۆ ئێستا خاوەن زۆرترین موڵکەکانی ڵویسیت'
وا باشترە ھەرچی زوە ڕاکەیت لەدەستی وە وەڵامی نامەکانی منیش بدەیتەوە'
ئەمانەی زۆر بە توڕەی درکاند' جوڵیا ھەوو لاشەی دەلەرزی و ئارەقی کردبۆوە' لە نێوان دەستەکانی سەری بە بەڵێ جوڵاند'
داونز لێی دورکەوتەو ھەرزوو دیار نەما'
جوڵیا بە زوترین کات ڕۆیشتە دەرەوی مارکێتەکە بۆ ئەوەی ھەوایەک ھەڵ بمژێت چونکە خەریک بوو ھەناسەی نەدەما'
ڕۆیشتەوە ناو ئۆتێمبێلەکە شۆفێرەکەش دەستی کرد بە لێخوڕین بەرەو ماڵەوە'
...
ھەرکە گەیشتە ماڵەوە بە پەلە ڕۆیشتە ژورەوە سەیری ماڵەکەی کرد ھەمووی پاک کرابۆوە و ھیچ کەسێکیشی لێ نەمابوو'
ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژورەکەی'
پێش ئەوەی بڕواتە ژوورەوە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و خۆی ڕێک کردەوە ئینجا چوویە ژورەوە'
ڵویس ھەرکە ھەستی کرد دەرگای ژورەکەی کرایەوە لەسەر مێزی کارکردنەکەی سەری بەرزکردەوەو ھەرزوو زەردەخەنەی گەورە لەسەر ڕوخساری نەخشا و بەرەو ڕوی جوڵیا چوو توند باوەشی پیاکرد و بۆنی دەکرد'
دواتر لێی دوور کەوتەوە و پرسیاری کرد'
ڵویس : کاتێکی خۆشت بەسەر برد..؟؟
کاتی خۆشی چی داونز ھەمووی لە چاوی دەرھێنایەوە ھەرچی کاتی خۆشە نەی ھێشت'
جوڵیا زەردەخەنەی کرد و وەڵامی دایەوە'
جوڵیا ؛ بەڵێ ڵویس زۆر باشبوو ئاھەنگەکە توانیم ھاوڕێش پەیدا بکەم ، وە ئێڵیان چەندین خواردن و شیرینی کە بەدەستی خۆی ئامادەی کردبوون بۆی پێچامەوەو دایپێم تاوەک و من و تۆ بیخۆین'
ڵویس : زۆر چاکە لەمێژە خواردنەکانی ئێڵیانم نەخواردوە بیریم دەکردن '
بە زەردەخەنەیەکی گەورە کۆتای بە قسەکانی ھێنا'
جوڵیاش بۆی پێکەنی و دەستەکانی لە کەمەری ئاڵاند و توند باوەشی لێدا'
جوڵیا : ئمم..' ئەی بیری منت نەدەکرد..؟؟
بە نازەوە قسەی کرد'
ڵویس باوەشەکەی توندتر کرد و قسەی کرد'
ڵویس : چۆن بیرم نەدەکردی خەریک بوو شێت ببم لە دوریت'
دەمویست زوو خۆم بێمە دوات و بتڕفێنم' بەڵام دواتر بیرم کردەوە کە تۆ یەکەم جارتە بچیتە ناو ئەم ئافرەتانە بۆیە لێت گەرام و ئاھەنگەکەم لێ تێک نەدایت'
جوڵیا : خۆزگە دەھاتیت'
ئەمەی بەدەنگێکی زۆر کز کرد تاوەک و ڵویس گوێی لێ نەبێت'
دواتر لەیەک دوور کەوتنەو سەیری چاوی یەکتریان دەکرد'
ڵویس لێی نزیک بۆوە تاوەک و لێوەکانی بە لێوەکانی خۆی زیندانی بکات.
لەسەر بێدەکە درێژی کرد زۆر بە ھێمنی'
خۆشی چویە سەری و دەستی کردەوە بە ماچ کردنی'
زۆر بە قوڵی ماچی دەکرد جوڵیاش زیاتر و زیاتر لە خۆی نزیک دەکردەوە دەیویست لەگەڵ ماچەکە ئەو شتانە لەبیر خۆی بباتەوە کە ئەمشەو ڕویدا'
ڵویس دەستی ڕۆی بەرەو درێسەکەی بەری جوڵیا و لەبەری کردەوە تەنھا شۆرتێکی لەبەر مابوو دەستی چوو بۆ بەشی خوارەوەی جوڵیاو لەسەر بەشە ھەستیارەکەی دانا'
لەسەر شۆرتەکەی یاری پێ دەکرد تەنھا بۆ ئەوەی جوڵیا ئازار بدات'
جوڵیا چاوی داخستبوو تەنھا ناڵەی دەکرد ھەرکە زانی ڵویس بە نیازی چییە چاوی کردەوەو بە گوناھی سەیری کرد'
کە زانی ڵویس وازناھێنێت ھەستایەوە و ڵویسی درێژ کرد و خۆشی چوە سەری '
تەنھا تۆ نازانی یاری بکەیت ڤاگەس'

.....

دوای ئەوەی لەگەرماوەکە ھاتنە دەرەوە بە ماندووی ھەریەک لە ڵویس و جوڵیا قژیان وشک کردەوە'
ڵویس تەنھا شۆرتێکی لەبەر کرد ' بەڵام جوڵیا بێ جل درێژ بوو لەسەر داوای ڵویس'
ڵویس درێژ بوو جوڵیای ڕاکێشا بۆلای خۆی و جەستەیانی بەیەکەوە نوساند'
ماچێکی قوڵی سەر لێوەکانی کرد و چرپاندی '
'خۆشم دەوێی'
'منیش خۆشم دەوێی'
ھەر زوو خەوتن جوڵیا لەبەر ئەو کارەی کە کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ لویس کردی ھەموو ناخۆشیەکانی لەبیر کرد کە ئەمشەو بەسەری ھات بۆیە بە ماندووی ڕێک خەوی لێ کەوت.'











Vote
Comments
Love you

داونز

داڤینا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

داڤینا

داڤینا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دیانا

دیانا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝚘𝚛𝚐𝚒𝚗𝚊𝚕_𝚜𝚒𝚗 . ✔️ Where stories live. Discover now