"چێژببینە"
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ****
جولیا بەڕێوە بوو بۆ فڕۆکەخانە بۆلای خۆشکەکەی ،دەبوایە کەمتر لە نیو کاتژمێری تر لە فڕۆکەخانە بێت ،
بەڵام لە ناکاو چاوی کەوتە سەر فڕۆشگایەک تایبەت بە دیاری ، ویستی پێش ئەوەی بڕواتە لای خوشکەکەی دیاریێکی بۆ بکڕێت،جوڵیا ؛ تایلۆر ، لەلای ئەم فڕۆشگایە ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنە،
تایلۆر ؛ باشە خاتوون
دواتر جولیا لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتەخوارێ و بەڕێکەوت بۆناو فڕۆشگاکە بەڵام پێش ئەوەی بڕواتە ژوورەوە تێلەفۆنێکی لە لایەن ژمارەیەکی نەناسراو بۆ ھات ،
برۆکانی گرژ کرد ، ئەبێت کێ بێت تێلەفۆنی بۆ بکات ، زانینخواز بوو بۆیە تێلەفۆنەکەی ھەڵگرت.جوڵیا ؛ سڵاو؟
" نەفرەتی ، بیستنی دەنگی تۆ شتێکی باشە
جولیا ؛ داونز ؟ ، تۆ چۆن پەیوەندی بە منەوە دەکەیت ؟
داونز ؛ بۆستە باشتێکی ناوەزەت نیشان بدەم.
وێنەیەک نێردرا کە خوشکەکەی جولیای دەردەخست بەستراوەتەوە بە پەتێک لەسەر کورسیێک
جولیا زۆر ترسا خێرا بەپەلە پرسیاری لێ کردجولیا ؛ چیت ئەوێت ؟
داونز ؛ ژیانم ئەوێتەوە بەنی ، ئەمتوانی ببم بە (لویس ڤاگەس) من زیرەک ترم ، من پیاوەتیم لەو گەورەترە ، وە ئەو زۆر بە ئاسانی ئەوەی بەدەست ھێنا ، ئەبوو من ھەڵبژێرن ، ئەبوو ئەوە من بوومایە.
![](https://img.wattpad.com/cover/285331296-288-k50930.jpg)