🌚بــــــــــەشـــــیےســــێــیــەم🌝

794 134 37
                                    

خەریکە تیشکی خۆر دێتە دەرەوە دونیا بەرەو ڕووناکی ئەچێت منیش توانای ڕۆیشتنم نەماوە

لەلای دارێک وەستام و دانیشتم

فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە و ، من دەترسم وە برسیمە وە ناشمەوێ بمرم خودایە

سەیری لای ڕاستمم کرد و

وەک پەیکەر ڕەق بووم کاتێک هەمان کەسم بینیەوە بە چاوە تۆقێنەرەکانی سەیرم دەکا

بە هێواشی و ترسانەوە هەڵسام و پشتم بە دارەکەوە لکاند ویستم ڕابکەم بەڵام جەستـەم سڕ بوو

ئەمەش وایکرد جەستەم بلەرزێ لە ترسان

ئەو بەهێواشی نزیک دەبوویەوە لە من ، وە منیش زیاتر جەستەم دەلەرزی

" تۆ "

ئەو ئەم وشەیەی زۆر بەسام وت

نزیک بوویەوە لە ڕووخسارم و دەستی لە ڕووخسارم دا کە وایکرد موچڕکە بۆ گیانم بێت

ئەو ڕووخسارمی کەمێک لار کردەوە و

" چـ..ـیی دەکەی "

تۆنم نزیک بوو لە گریان

" تۆ کێیت ؟! "

سەیری ئەوم کرد و چاوەکانم پڕ بوون لە ئاو

" چـ..ـیی ؟! "

ئەو هیچی نەوت و بێدەنگ مایەوە دیار بوو بیری دەکردەوە

BACK TO THE PASTWhere stories live. Discover now