💫 بــــــــــەشـــــیے نــــــــۆزدەم 💔

475 85 5
                                    

  ئایا کەی ئەم خەونانە کۆتایان پێ دێت


زۆر بە سەیری لە دەرگا درا سووبین مۆڵەتی بە کەسەکە دا
بێتە ژوورەوە

کاتێک دەرگاکە کراوە و کەسەکەم بینی وشک بووم

چۆن ئەبێت ئەو نەخێر نابێـ...!

" تـ..تۆ !!! "

برۆکانم گرژ کرد و دڵم دەستی کرد بە لێدان ئایە ئەمە ترسە یانیشـ..

" بیستم لەکاتی جێهێشتنی ئاهەنگەکە ون بوویتە و دواتر ئازارت پێگەیشتووە و لەهۆش خۆت نەبوویتە "

قۆڵی سووبینم تووند گرت

" هانیا "

چاوەکانم توانای لادانیان نەبوو چۆن ئەخر ئەمە هەمان کەسی خەوەکەمە

" ببوورە خۆم نەناساند ، من جۆنگکووک "

گوڵەکانی دانا لەسەر مێزەکە

سووبین دەستەکانمی دوورخستەوە و هەستایەوە
ئەوان بە چاو قسەیان دەکرد من تێدەگەم لە هەڵسووکەوتەکەیان بەڵام لە مانای شتەکانـ..

" سوپاس بۆ گوڵەکان بەڕێز جۆنگکووک ، پێویستی بەم ئەزیەت کێشانە نەبوو "

سووبین دەست پێشخەری کرد لە قسەکردن و جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و نزیک بوویەوە لەمن

BACK TO THE PASTWhere stories live. Discover now