⚡️بــــــــــەشـــــیے دوانـــــــــــزەم 👸

573 102 5
                                    

• POV HANYA •

ڕاچلەکیم بەهۆی دەنگی هەورە تریشقە
چاوەکانم کردەوە هەناسە بڕکێ ببووم ژوورەوە زۆر تاریک بوو ئەمە زیاتر من دەترسێنێ
وەک و فیلم و دراما ترسناکەکان

بەخێرای هەڵسام و بەرەو لای دەرگا چووم بەڵام زوو دەرگاکە کرایەوە بەڕوومدا کە ئەمە وایکرد زیاتر بچڵەکێم و چرای ڕێڕەوەکە کەمێک شوێنەکەی ڕووناک بکاتەوە و ئەم خوێن ساردەش ببینم

" نەفرەت منت ترساند "

ئەو بە تێنەگەیشتنەوە سەیری منی دەکرد وە لە منی دەڕوانی

" کاتی ئەمە نیە ئاوا سەیرم بکەیت خەریکە زیڕە ئەکەم لە ترسا ئێرە بۆ ئەوەنە تاریکە "

خوێن سارد سەیری ژوورەکەی کرد و دواتر نزیک بوویەوە لە من دەستمی گرت و هاتە ژوورەوە وە دەرگاکەی داخست لە دوای خۆی

بە هێزەکەی چرای ژوورەکانی هەڵگیرساند و ژوورەکە ڕووناک بوویەوە هەر کە بەتەواوی ئەوم بینی ترس گرتمی و دەستم بە خێرای دوورخستەوە لە ناو دەستەکانی

" خوێن !! "

ئەو سەیری جەستەی کرد و دواتر بێ ئەوەی هیچ بڵێ چووە گەرماوەکە

BACK TO THE PASTWhere stories live. Discover now