⚡️بــــــــــەشـــــیے پـــــانـزەم 🌖

558 103 18
                                    

• POV TAEHYUNG •

لە ژوورەکە بە تووڕەی چوومە دەرەوە و بۆ لای گۆڕی هانیا چووم

" هانیا بۆ وات کرد هانیا سەیرکە ئێستا بە شێوازێکی تر زیندوو بوویتەوە کە تەنها ئازار بەخۆم و خۆت دەگەینی هانیا سەیرکە ئەو کاتە من خاوەنی دڵت بووم تەنها من بووم کەچی ئێستا ئاشقی کەسێکی تر بوویتە کە هەمان ناوی ئەم خوێڕیەی هەیە و ئەو بۆتە خاوەنی دڵت ، هانیا بۆ ئەم کارەت کرد بۆۆ ، بۆچی خۆت کرد بە قوڕبانی من و براکەت هانیا من لە ئازار دام من ئازارم هەیە تۆ زۆر بێبەزەیی هانیا ، من ئەو کچەی سەردەمی ئێستام دەوێت نەوەک کچێکی زۆر بڵێی گەمژە و نەزان ئەو کچێکی لووت بەرز و نەفرەتیە ، هانیا بۆ بەمشێوەیە لە دایک بوویتە بۆۆ بۆچی ، من بیری تۆ دەکەم "

سەرم لەسەر گۆڕەکەی دانا ، دووبارە بە ئازارەوە هەناسەم دەدایەوە

" بیرت دەکەمـ.. "

سەرم هەڵبڕی لەسەر گۆڕی هانیا و

" وتیان ئەو لە دایک بۆتەوە بەڵام بوێریم نییە ڕووبە ڕووی ببمەوە "

سەیری لای ڕاستم کرد و دواتر سەیری گۆڕەکەیم کردەوە

" ئەو بە جۆرێکی تر لە دایک بۆتەوە کە مێشکت لە دەست دەدەی بەم جیاوازییە زۆرەی "

هەڵسام و خۆم ڕێک کرد

" کەی گەڕایتەوە ؟ "

ئەو بەنیگەرانی سەیری کردم و سەیری گۆڕی خوشکەکەی کرد

" براکەم و شانشیەنەکم نەفرەتیان لێکراوە و ون بوون تەنانەت ناتوانن هیچ بکەن دڵنیام ئێستا براکەم تووشی خەمۆکی بووە
خوشکەکەم لێرە لە ژێر ئەم خۆرەیە وە دووبارە لە دایک بۆتەوە لە سەردەمێکی جیاوازدا ، ئەی چی بەمن دەڵێی ئایا کەس وەک و من لە ئازار داییە "

BACK TO THE PASTWhere stories live. Discover now