chapter 9

1.7K 201 11
                                    

ئەوە بۆ لاورا کەمێک سەختە ئەو باوکەی هەرگیز
بێ دڵی کچەکەی نەکردووە ئێستا لێی توڕەبووە

دوای ماوەیەک بە بێدەنگی دانیشتبو بیری لە قسەکانی باوکی ئەکردەوە

تا گوێی لە زەنگی دەرگاکە بوو ڕاچڵەکی
بە پەلە سەیری کاتژمێرەکەی کرد
ئاماژەبوو بۆ کاتژمێرێک لە بێ ئاگایی

نەفرەتی لە خۆی کرد و بەپەلە بەرەو ژوری جلەکانی چوو

جینزێکی ڕەش و بلوزێکی زەیتونی لەبەر کرد و دەموچاوی شوشت و مەیکەپێکی سادەی کرد کە تەنھا چارەگێکی پێ چوو

نەیویست تا بانگی نەکەن بچێتە خوارەوە
هەر چەن چرکەیەک دواتر گوێی لە دەنگی باوکی بوو کە لە خوارەوە بانگی ئەکرد

هەر زوو دەرگاکەی کردەوە و بەرەو پەیژەکەن چوو

/Pov Jimin/

دوای ئەوەی پەیوەندییکەم کۆتایی پێ هێنا لەگەڵ لاورا یەکسەر تەلەفۆنم بۆ دایکم کرد بێگومان ئەو ئاگاداری هیچ شتێک نییە بەڵام دڵنیام ڕازی ئەبێ

دایکم کەسێکی میهرەبان و شیرینە دڵنیا بوم کە لاورای خۆشەوێ وە هەر واش بوو

ئێستا لە ماڵی لاورام لە بەرامبەر  بەڕێز کیمم
دایکیشم لەبەرامبەر میسوو
ئەوەی لە چاوی بەڕێز کیم ئەبینم تەنها ڕق و ترسە
ڕق لە من و ترس لە کچەکەی

منیش بە قاتێکی ڕەشەوە قاچ لەسەر قاچ لەبەرامبەری دانیشتووم
بە پێچەوانەی دایکم کە بەو پەڕی ڕێزەوە دانیشتووە و قسەیان لەگەڵ دەکات
منیش تەنها چاوەڕێی لاورام و ئاگام لە گفتوگۆی نێوانیان نییە بە چاو ئاماژەم بە دایکم دا کە پێیان بڵێ کوا لاورا

دایکم وتی
ئەی کوا بوکەکەم بۆچی دیار نییە؟
بە هێمنی پرسی

بەڕێز کیم کە گوێی لە وشەی بوکەکەم بو یەکسەر دەموچاوی گۆڕا و زەردەخەنەیەکی درۆی کرد و بانگی کرد


کە چاوم هەڵبڕی ئەو کچە نازدارە شیرینەم بینی کە لە پارچەیەک کێکی کرێمی بە فەراولە ئەچێ
بەو جل و بەرگە تۆخانەش هەر لە پەمۆ ئەچێ

زەردەخەنەیەکی کرد کە دایکی بینی و هاتە بەر دەممان

بەخێر بێن
لاورا وتی

زۆر سوپاس کچەکەم ماشەڵا لە وێنەکانت جوانتری
دایکم وتی

ڕوخساری لاورا گۆڕا ئەزانم ئێستا ئەڵی ئەو وێنەی منی لە کوێ بوو هههههھ مێشکت ئەخوێنمەوە مشک. تۆقیوەکە
هەستامەوە و دەستی ڕاستیم گرت و ماچم کرد

سوپاس سویتی حاڵت چۆنە
وتم

هەست بە سوربونەوەی کوڵمەکانی ئەکەم خەریکن ئەبن بە خۆخێکی بەهارەی سور

ب باشم سوپاس
وتی و بە خێرایی دەستی لە دەستم دەرهێنا

ئەزانم شەرم ئەکات بەڵام باجی ئەو دەست ڕاچڵەکاندنە ئەدەیتەوە پەمۆکەم

دانیشتووە و ئاڕاستەی دەموچاوم گۆڕی بۆ بەڕێز کیم
و وتم
بەڕێز کیم وابزانم هۆکاری هاتنەکەمان دیارە

وتی
ئا ب بەڵێ بۆ داوای کچەکەم هاتون

نا هەڵەی  من هاتووم کاتی هاوسەرگیریەکە دیاری بکەین
وتم بە دەنگێکی گڕەوە

چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە و وتی

بەڵام بەڕێز پارک ئایە.......
قسەکەی تەواو نەکرد

وتم
بەڕێز کیم با لەوە زیاتر قسەی لەسەر نەکەین
ئایە ئەزانی دوای دەرکەوتنی من و لاورا پێکەوە چەن دەنگۆی نەشیاو بڵاو بۆتەوە بەو پێیەی میدیاکان ئەزانن کە من خۆشەویستم هەیە وە ئێستا لەگەڵ کچەکەتم وە هاوسەرگیری لەگەڵ ناکەم بۆ شکۆی من و خۆشت خراپ ئەبێ بۆیە هەرچی زوتر هاوسەرگیریەکە بکرێ باشترە

ویستی قسە بکات بەڵام بوارم نەدا و وتم

من چوار ڕۆژی تر بە باش ئەزانم بۆ بەرواری هاوسەرگیریەکە









{High Class Mafia} (finished)Where stories live. Discover now