chapter 33

858 111 139
                                    

نۆول ئەگریا و ئەیوت هەمووی هەڵەی من بوو
تانیش بەردەوام دڵی ئەدایەوە و پێی  ئەوت کە ئەوەی ڕوویدا هەڵەی ئەو نییە
ئەو کچە بچوکە زۆر تێکشکا بوو
لەو ماڵە گەورەیدا هەستی بە خنکان ئەکرد تاکە شوێن کە تێیدا هەستی بە ئارامی ئەکرد مێزی نان خواردنەکە بوو چونکە لەگەڵ تان دا ئەنیشتن پێکەوە
ئەو دوانە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا لە ژوری جیاواز ئەخەون و بڕیارە سبەی هاوسەرگیریەکە بکرێ کە لە کۆریا و تەواوی وڵاتان دەنگ ئەداتەوە کوڕە گەورەی پارک جیمین پارک تان هاوسەرگیری لەگەڵ کچی گەورە بازرگان کیم نامجوون دەکات ئەمە شۆکێکی گەورەیە بۆ هەموو کەسێک بەتایبەت هاوبەشەکانی تان چونکە زۆربەیان وایان دانابوو کە کچەکانیان هاوسەرگیری لەگەڵ تان بکەن

نۆول پەشیمانترین کەسی سەرزەوی کە زۆر هەست بە شەرمەزاری و پیسی ئەکات وا هەست ئەکات کە سۆزانییە هەرچەندە لەگەڵ تان شەڕێکی گەورەی کرد سەبارەت بەم قسانە بەڵام هەر هەمان شت دوبارە ئەکاتەوە

تان کە نازانێ هەست بە چی ئەکات لەلایەکەوە هەندێک شتی ئەو شەوەی بیر دێتەوە کە ناتوانێ لەبەر چاوی لای ببات هەسهایەک کە هیچ یەک لەو کچانەی پێشتر ئەو هەستیان پێ نەداوە شتێکی بچوک لە دەیدا هەیە بەڵام نازانێ بەتەواوەتی ئەو شتە چییە؟ بەڵام دەزانم کە هەستێکی ئەوینی بۆ نۆول هەیە دڵنیایە لەوە بەڵام ئاخۆ کاتییە یان هەمیشەیی

Noul pov:



بڕیارە ئەمڕۆ لەگەل تان بڕۆین جلی هاوسەرگیری هەڵبگرم
بەڵام وا هەست ئەکەم ئەچم بۆ کڕینی کفن نازانم ئەو هەستە چییە بەڵام دڵم پێم دەڵێت کە دۆزەخێک چاوەڕێمە زۆر دەترسم بەڵام لەلایەکەوە دڵ خۆشم کە ئەو هاوسەرگیرییە لەگەڵ ئەشقی منداڵیم دەکەم
بەڵام لە ناخی دڵمەوە زۆر هەست بە ناڕەحەتی دەکەم وا هەست ئەکەم کە ئەوە کۆتایی خۆشیەکانی ژیانمە

بەهەرحاڵ لەگەڵ تان نانمان خوارد ئێستا ئەو لەناو سەیارەکەی چاوەڕێمە منیش خۆم گۆڕیوە و نیازم وایە لەگەڵی بڕۆم بۆ مۆڵ بۆ ئەوەی جلی هاوسەرگیریەکە بکڕم

بەهەرحاڵ لەگەڵ تان نانمان خوارد ئێستا ئەو لەناو سەیارەکەی چاوەڕێمە منیش خۆم گۆڕیوە و نیازم وایە لەگەڵی بڕۆم بۆ مۆڵ بۆ ئەوەی جلی هاوسەرگیریەکە بکڕم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکەم:






گەشتمە لای ئۆتۆمۆبیلەکە و تان دەرگاکەی بۆ کردمەوە بەڕاستی کەسێکی زۆر نەرمو نیانە
ئۆتۆمۆبیلەکەی ئیش پێ کرد و بەڕێ کەوتین
تەواوی کاتەکە بێدەنگ بوین
هەر کە گەیشتینە ئەوێ تان هات و دەستمی گرت
ئەو کارەی شۆکی کردم بۆچی دەستمی گرت؟
منی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا بۆ بەناوبانگ ترین فرۆشگای جلی بوکێنی بەڕاستی خەونە ئەم شوێنە زۆر شاهانەیە

{High Class Mafia} (finished)Where stories live. Discover now