chapter 28

1.1K 125 26
                                    

دوای پێنج ساڵ

لەم ماوەیەدا زۆر شت گۆڕاوە
لاورا و جیمین کوڕێکی چوار ساڵیان هەیە ناوی تانە
میسوو و تای کوڕێکی سێ ساڵ یان هەیە ناوی سانە
جین و نامجوون دوانەیەکی زۆر جوانی هەیە کوڕێک و کچێک تەمەنیان دوو ساڵە ناویان نۆول وجان:ە

تان کوڕێکی زۆر سارد و بڕە وە زۆریش زیرەکە بەجۆرێک زیرەکە کە بڕیارە ئەمساڵ بینێرن بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەوانەش دا جیمینی خۆش ناوێت بەڵام لاورای زۆر خۆش دەوێت تان وادەزانرێت جیمین ئەوی خۆش ناوێت و شانازی پێوە ناکات چونکە جیمین هەموو کاتێ کەسێکی توڕە و سارد بووە
بەڵام هەرگیز لەماوەی ئەو چوار ساڵیەدا قسەیەکی ناخۆشی بە لاورا نەوت وەهەرگیز دەستی لێ بەرز نەکردۆتەوە بگرە زۆر زیاتر لە جاران لاورای خۆش دەوێت وە بە ڕادەیەکی زۆر غیرە لە سان ئەکات هەرگیز حەز ناکات لاورا لای تان بخەوێت یان ناهێڵێت لاورا تان بشوات

ئەو ئەرکانەی خستۆتە سەر شانی دایەن و خزمەتکارەکان































Non pov:

تان : ئۆما ئۆما
تان هاواری ئەکرد بە گریانەوە

لاورا تا ئەوەندەی هێزی هەبوو بەرەو تان ڕۆیشت وە لەسەر پەیژەکەن کەوتە خوارەوە دەستەکانی زۆر بە خراپی ئازاری پێ گەیشت لاورا هاوارێکی زۆر بەرزی کرد و لەم کاتەدا جیمین هاتەوە ماڵەوە کە بینی لاورا کەوتووە و دەستەکانی خوێنیان لێ دێت
دەست بە جێ ڕایکرد بەرەو لای لاورای لە باوەش کرد و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت تان بەدوایاندا ئەگیرا بەڵام جیمین گوێی بۆ نەگرت تان هاتە پێش جیمین و پێی وت

تان: ناهێڵم دایکم ببەی

جیمین لەو کاتەدا ئاگای لە خۆی نەبوو پاڵی بە تانەوە نا و تان کەوتە سەر زەوییەکە
زیاتر گریان و جیمین گرینگی نەدا و بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ کەوت







لاورا چاوەکانی کردەوە و بینی لە نەخۆشخانەیە

لاورا : ج جیمین

جیمین بە خێرایی بەرەو لای چوو و دەستەکانی گرت

جیمین: گیان هەناسەکەم

لاورا : جیمین کوا تان
تان هاواری کرد لە ماڵەوە تان ئازاری پێ گەیشت کوا تان

جیمین: خەمت نەبێ ئازیز کەم تان لە ماڵەوەیە

جیمین قسەی بۆ لاورا ئەکرد بێ ئەوەی ئاگادار بێت ئازاری هەستەکانی تانی داوە

بۆیە بەم شێوەیە شازدە ساڵ تێپەڕی
تان بەرگەی باوکی نەدەگرت بۆیە لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا ڕۆی بۆ ئیتاڵیا بۆ لای باپیری و دایکی جیمین چونکە ئەوان هاوسەرگیریان کردبوو

{High Class Mafia} (finished)Where stories live. Discover now