chapter 34 ending

1.1K 124 21
                                    

تێکدەری ئاواتەکانم

___________________________________________

تان بە ئاشکرا توڕەیی و غیرە بە چاوەکانییەوە دیار بوو

تان: سڵاو بەڕێز یۆنجون من پارک تان دەسگیرانی نۆولم بەیانی هاوسەرگیریەکەمانە دڵخۆش دەبم کە بێیت

یۆنجون چاوەکانی کرایەوە و وتی
یۆن: هەر بەڕاستی سبەی ئاهەنگەکەیە و تۆش هیچ یەک لە هاوڕێکانت بانگهێشت نەکردووە؟
سەرەتا بە شۆکەوە وتی پاشان ڕوی کردە نۆول و بە دراماتیکی وتی

نۆول: ببورە یۆنی بەڵام من بە نیاز بوون ئەمشەو نامە بۆ هەموتان بنێرم بەڕاستی هیچ کاتم نەبووە بۆ ئەم وردەکاریانە

یۆن: ئەزانم شیرینەکەم

وتی کاتێک دەستی بە سەریدا دەهێنا

جان ئەوەی ڕێک خستوورە و بە هەمووانی ڕاگەیاندووە

نۆول گەشایەوە
: بەڕاست؟ من زۆر سوپاسی ئەکەم

یۆن گروپەکانی گرت و ڕای کێشا

یۆن: باشە هاوڕێیان من ئەبێت بڕۆم هیوای ژیانێکی خۆشتان بۆ ئەخوازم چۆلەکەکان

یۆن بە دڵخۆشی هەستایەوە و ماڵ ئاوایی کرد نۆول و تانیش ماڵئاوایییان لێ کرد

تان: ئێوە زۆر نزیکن لە یەکەوە
وتی کاتێک خۆی خەریک کردبوو بە خواردنەکەوە

: بەڵێ ئەو هاوڕێی زانکۆمە لە منداڵیشدا پێکەوە بوین

تان سەری ڕاوەشاند و دەستی کردەوە بە خواردن

دوای ئەوەی لە بازاڕی کردن تەواو بوون گەڕانەوە ماڵەوە و شتەکانیان پێکەوە ڕێک خست









































































ئێستا بەیانییەکی نوێیە ڕۆژێکی نوێ و دەستپێکی ژیانێکی نوێیە بۆ ئەو دوانە

تان هەر لە بەیانی زووەوە ڕۆشتوە و نۆول لە شوێنی ئاهەنگەکەیە ژورێک کە تایبەتە بە یەک بۆ ئەوەی لەوێ بڕازێنێتەوە
تان هەموو شتێکی بۆ ئامادە کردووە باشترین مەیکئاپ ئارتیستەکانی بۆ داناوە بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە دەرکەوێت لەو ڕۆژەدا

خەریکە نۆول تەواو دەبێت تانیش دەمێکە تەواو بووە بەڵام جین وتی نابێت بیبینیت تاکو کاتی ئاهەنگەکە

بەڵێ جیمین و جین و هەموو ئەوانەی کۆشک لەوێ ئامادەن و خەریکن بە کارەکان ڕادەگەن

شێوەی جلەکەی تان

شێوەی جلەکەی تان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
{High Class Mafia} (finished)Where stories live. Discover now