◊15◊

2.1K 298 6
                                    

→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←


jungkook.pov

هههـ هیونا ڕۆیشتە سەرەوە چونکە شەرمی کرد

لەسەر مێزی نانخواردنەکە نەم ئەتوانی چاوەکانم لەسەری لابەرم بۆیە شەرمی کرد و ڕۆیشتە سەرەوە ئەبێ برسی نەبێ

لەم خەیاڵانە هاتمە دەرەوە چونکە گوێم لە هاواری هیونا بوو

چاوەکانم کرانەوە بە خێرای ڕامکردە سەرەوە دڵم زۆر بە خێرای لێدەدا هاوارەکەی زیاتر بوو

هەر کە دەرگام کردەوە ئەو دیمەنەی بینیم وای کرد  دڵم هەزار پارچە ببێت

هیونا لەسەر ئەرزەکە دانیشتووە دەستی گرتوە بە گوێیەوە ڕستەیەک دوبارە ئەکاتەوە ئەڵێ دایکە داماوەکەم

چوومە پێشەوە پێش ئەوەی پێی بگەم ئاوڕم بۆ کوڕەکان دایەوە بەسەر ئاماژەم پێ کردن کە بڕۆن

کوڕەکان ڕۆیشتن لە هیونا نزیک بوومەوە و کەوتمە سەر چۆک لە باوەشم گرت

هیونا کە هەستی کرد منم دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند سەری لە ناو سنگم زیاتر نقوم کرد خراپتر دەستی کرد بە گریان وە هەروەها وڕێنەی ئەکرد

ماوەیەکە لە ناو باوەشمدا گریا

هەستم کرد کەمێک ئارام بۆوە بۆیە کەمێک لێی دوور کەوتمەوە کە وای کرد سەری لەسەر سنگم نەمێنێت

بەڵام دەستەکانی هێشتا لەسەر کەمەرم بون ڕوخساریم کردە ناو دەستەکانمەوە سەیری ئینج بە ئینجی ڕوخساری ئەکرد

لوتە سوور بووەکەی و لێو و چاوە هەڵئاوساوەکەی کە وای کردبوو جوانتر بێت هەنسکەکانی نەئەوەستان ئەمەش وای دەکرد زیاتر دڵم ئازاری هەبێت

چاوەکانی بەرز کردوە و سەیری منی کرد منیش ئەمەم بە هەل زانی هەوڵمدا بە
بە سۆزترین تۆن لێی بپرسم کە بۆچی وا ئەگریا مەبەستی لە دایکە داماوەکەم چییە!!

" گیانەکەم چی بووە؟؟ چی ڕوویداوە؟"
.
.
.

no.one.pov

هیونا بە لێوە لەرزیوەکانی و هەنسکە نەبڕاوەکانی هەوڵیدا بە جونگکوک بڵی

" جونگکو..هەنسک...چەند...هەنسک....چەند ڕۆژێکە.....ک..هەنسک"

جونگکوک زانی کە هیونا ئێستا حاڵی ئەوەی نییە کە پێی بڵێ بۆیە وتی

ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now