◊30◊

1.5K 185 201
                                    

→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←



✔تێپەڕینی کات دوای سێ مانگ✔

Jungkook.pov

بە ماندوویی لەسەر قەنەفەی ئۆفیسەکەم پاڵکەوتم ماوەی سێ کاتژمێرە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناپیاوێکا ئەکەم زۆر ڕوو قایم بوو دوای سێ کاتژمێر لە ئەشکەنجەدانی شتەکانی ئاشکرا کرد

چاوەکانم لێکنان ئەمەوێت کەمێک پشوو بدەم

بە زەنگی موبایلەکەم بە ئاگا ھاتم لەسەر مێرەی بەرامەرم ھەڵم گرت سەیری ناوەکەم کرد بەڕێز سۆنگ بوو پەیوەندیەکەم ھەڵگرت

"بەڵێ بەڕێز سۆنگ"

" کوڕم ھەواڵێکم پێیە"

"ھەواڵ؟"

"بەڵێ ، ھەواڵەکە ئەوەیە کە باوکت بە ھۆش خۆی ھاتووتەوە"

جەستەم بەستی

"بـــ.....بەڕاست"

"بەڵێ کوڕم وەرە بۆ لای "

پەیوەندییەکەم داخستەوە و خێرا ڕام کردە دەرەوە باوکم بە ھۆش خۆی ھاتووتەوە دوای بیست ساڵ!!!

سویچم لە یەکێک لە پاسەوانەکان وەرگرت و چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم

ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند و لە دەرگا دا زۆر سترێسم جەستەم ھەمووی ئارەقەی کردووە

ھەناسە ھەڵمژە جونگکوک

ھەوڵم ئەدا ئارام ببمەوە

بەڕێز دەرگای لێم کردەوە

"لە کوێیە باوکم لە کوێیە؟ کەی ھۆشی ھاتەوە"

"ئارامبە جونگکوک ئەو دوو ڕۆژە ھۆشی ھاتووتەوە "

"دوو ڕۆژ! ئەی بۆچی ئاگادارت نەکردوومەتەوە"

"ئەوە لە باوکت بپرسە ، وە ئێستا بڕۆ بۆ لای باوکت لە باخچەی پشتەوە دانیشتوە چاوەڕێت دەکات"

بەڕێز سۆنگم تێپەڕاندوو ھەنگاومنا بەرەو باخچەکە

ھەناسەم لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک ناڕێکتر ئەبن دوای بیست ساڵ بینینەوەی باوکم شتێکی ئاسان نییە کە بە ئاسای ڕەفتار بکەم

باوکم بینی کە لەسەر کورسیەک دانیشتبوو پشتی لە من بوو خەریکی خواردنەوەی قاوە بوو

ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now