◊40◊

1.4K 229 220
                                    

♡→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←

Hyuna.pov

ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە یەکێک لە پاسەوانەکانی ھان تای دێت تا دوو کچ یان کچێک لە ئێمە ھەڵبژێرێت

پیلانم بۆ ئەوەش داناوە کە چۆن ھەڵبژێردرێم

حەزیە ڕەشەکەم دەرھێنا کە دەتوانم بڵێم نیوەی جەستەشم داناپۆشێت ڕەنگەکەی سەرنجی پیاو ڕائەکێشێت

مکیاجێکی کراوەم کرد و قژم بەردایەوە و بۆنە تایبەتەکەم لە خۆمدا

گوێم لە دەنگە دەنگی زۆر بوو لە دەرەوەی ژووری خۆ ئامادەکردنەکە

ڕۆیشتمە دەرەوە ھەموو شێواو ببون ھەریەکەو ڕای ئەکرد بۆ لایەک وەک بڵێی ئێستا کەسێکی گەورە دێت بۆ ئێرە

کچێک بە تەنیشتما تێپەڕێ قۆڵیم گرت و لێم پرسی ئەم ھەموو ھەرایە چییە

"ھانتای پاسەوانی خۆی نانێرێت بەڵکو دەستە ڕاستەکەی دەنێرێت کە زۆر لە خۆی دڕندەترە وە شەو نایەت بەڵکو ئێستا دێت بۆیە ھەموو خەریکی ئامادەکارین"

سپاسی کچەکەم کرد و ڕۆیشت

کەواتە دەستە ڕاستەکەی دەنێرێت!

وەک ئەوەی من زانیاریم ھەبێت دەستە ڕاستەکەی کۆری نییە و بەڵکو فەڕەنسیە و ناوی ڕایدسە

کارەکە لێرەدا ئاسانترە تەنھا پێویستە کەمێک ڕاھێنان بکەم بەڕاستی من لە نازکردن ئەم شتانە نازانم

پێڵاوە پاژنە بارزەکانم لەبەرکرد کە ڕانگیان سوور بوو

ڕۆیشتمە بەرامبەر ئاوێنەکە و ئەو سووراوەم ھەڵگرت کە ڕەنگی خوێنی ھەبوو لە لێوەکانم دا بۆ ساتێ گەڕامەوە دواوە

Flash.back

" ھیونا خێراکە درەنـ....."

جونگکوک کە ڕۆیشتە ژوورەوە ھیونای بینی کە خەریکی تۆخکردنەوەی لێویەتی

"پێم وتبوی کە ڕەنگی سوور لە لێوەکانت مەدە!"

ھیونا ئاوڕی بۆ جونگکوک دایەوە کاتێک خەریکی لێوی بوو

" بۆچی؟"
ھۆکارەکەی ئەزانی بەڵام ئەیویست دووبارە گوێی لێبیتەوە

"چونکە لێوەکانت زیاتر وروژێنەتر دەبن بەم شێوەیەش من لە کاتی ئەرکدا ناتوانم ھۆشم لەسەر کوشتنی کەسەکان بێت بەھۆی لێوەکانتەوە"

ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now