→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←
No.one.pov
کاتژمێر دوانزەی شەو بوو
بە بھێزی بەرەوە ماڵەوە بەڕێ کەوت
ھەوڵی دا ئاسای خۆی دەربخات بۆ ئەوەی دڵبەرەکەی ھەستی پێ نەکات
دەرگای ژووری خۆیانی کردەوە یەکەم شت کە بینی ھیونا بوو کە بە نیگەرانییەوە بەرەو ڕووی ھات
"جونگکوک گیانەکەم لە کوێ بوویت نیگەرانت بووم "
کاتێک وای وت بە ھەردوو دەستی ڕووخساری جونگکوکی گرتبوو
" من باشم ئازیزم تەنھا کارێکم ھەبوو"
"چاوەکانت بۆچی وا سوور بوونەوە؟"
بە نیگەرانییەوە وتی"چونکە زۆر ماندووم خەوم دێت"
ھەوڵی ئەدا ئەو بوڕکانەی ناخی بشارێتەوە
ھیونا دەستی گرت و ڕایکێشا بۆ ژووری خۆگۆڕینەکە جلێکی خەوی جونگکوکی دەرکرد
"ھیونا چی دەکەیت!"
ھیونا خەریکی کردنەوەی کردنەوەی قۆپچەکانی قەمیسەکەی جونگکوک بوو
"تۆ ئەڵێیت ماندووم بۆیە ئەتگۆڕم و ئەخەوین تۆ ماندووی ئەبێت پشوو بدەیت"
قەمیسەکەی لە کوک دانا گەڕایەوە دواوە تا ئەو جلەی کە بۆ کوک دەری ھێنا بوو لە بەری بکات
جونگکوک کاتێک ئەیبینی ھیونا بەم جۆرە خەمی بۆ دەخوات و گرینگی پێ دەدات دوو ھێندە ھەستی بە تاوان دەکرد
نەیتوانی خۆی بگرێت بەدوو ھەنگاوی گەورە لە ھیونا نزیک بۆوە و ڕایکێشایە ناو باوەشی
جونگکوکی گەورە و گران کە ھیچ خاڵێکی لاوازی نەبوو بۆ ھیچ کەس ھیچ شتێک چۆکی دانەئەدا بەڵام ئێستا خاڵی لاوازی ئافرەتێکە!
بۆ باوەشی ئافرەتێک چۆک دائەدات ترسی لە دەستدانی خەریکە شێتی دەکات
ھیونا ھەستی بە بە گەرمییەک کرد لەسەر شانی سەری بەرز کردەوە بینی جونگکوک بە بێدەنگی دەگریەت دڵی خورپەی کرد ئەو نایەوێت فرمێسکی خۆشەویستەکەی ببینێت
کوک"
زۆر بە نزمی ناوی ھێنا" ھیونا ھەرگیز بەجێم ناھێڵیت وایە؟ بەڵێن ئەدەیت کە ھەمیشە لام ئەمێنیت "
YOU ARE READING
ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Action"ئێمە بووین بە قوربانی ڕابردووی خێزانەکانمان" " هیونا هەرگیز دوورنەکەویتەوە لێم چونکە ئاڵوودەت بووم!!" کەوتە خۆشەویستی لەگەڵ مافیایەک وا ئاسان نییە کەوتنە خۆشەویستی لەگەڵ جیۆن جونگکوک ئاڵوودەبوون: دەستپێک2021/3 کۆتایی: 2022/3 ئیدیتکردن:2023/11/20 Hi...