١٥

1.8K 282 11
                                    

ئەمرۆ گەرایەوە مالی باوکی سورە لەسەر ئەوەی لێی جیا ببێتەوە

بەلام تەنها وایاندەرخست کە شتێکە بونی نیە

وەک ئەوەی وەک هاوسەرەکەی مرۆڤ نەبێت و مافی هەلەکردنی نەبێت

کاتێک پێیانی وت کە لێداوە وتیان لەبەر غیرەکەی وای کردوەو هەلەی تۆ بوە کە پیاوەتیت هانداوە تا وابکات

وە کاتێک وتی کە خیانەتم لێدەکات پێیان وت کە هەلەی تۆیە تۆ خۆت بۆی نارازێنیتەوە وەک ئافرەتێک

وە کاتێک وتی کە گرنگیم پێنادات وتیان کە بەدلنیایەوە هەلەی تۆیە تۆ کەم و کوریت کردوەو ئیهمالت کردوە بۆیە

وە کاتێک وتی کە منی شکاند وتیان زیادەرۆی مەکە با مالەکەت نەروخێ لەپێناو مندالەکەت بەرگە بگرە

وە قۆلیان گرت و بەزۆر بردیانەوە مالەکەی

وەک ئەوەی هەستەکانی هەموی لەژێر قاچی بێت

و مافی ئەوەی هەبێ پێی پیابنێ لەژێر ناوی ئەوەی ئەو ئافرەتمە

کەوابێ بەنەفرەتبێ ئەو هەرکەسێک کە لایەنگری ئەوە

...........

شایەنی من نیەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن