٢٠

1.6K 279 6
                                    


ئەمرۆ ئەو ناچاری کرد کە بێتە ئاهەنگێکی گرنگەوە

هەرچەندە تەنها دە رۆژە مندالی بوە

وە وەک هەمیشە ئەو بۆی گرنگ نیە

جلەکەی بە زۆر لەبەر کرد لەبەر سکی کە بەهۆی دوگیانیەوە تا ئێستا وەک خۆی لێنەهاتۆتەوە

وە لەگەلی رۆشت بێ ویستی خۆی و بەزۆر

بەلام لە ناوەراستی ئاهەنگەکە یەکێ لە هاورێکانی وتی :

"چیەتی هاوسەرەکەت وا گرنگی بە خۆی نادات "

وە ئەمە سەرەتای خراپیەکان بو

بە تورەیەوە گەرایەوە مالەوە لەگەلی

بە توندی دەستەکانی گرت

لەبەرامبەر ئاوێنەکەی وەستاندی و تالەکانی قژی گرت و رایدەکێشا

"سەیری خۆت کە سەیرکە چەند ناشرین بوی ،سەیری جەستەت بکە چەند کێشت زیادی کردوە سەیری پێستت بکە چەند شێواوە سەیرکە تۆ ئەی گۆشت و چەوری."

زیاتر قژی راکێشا

"سەیری چرچ و لۆچیەکانی جەستەت بکە ، تەنانەت کاتێک دەگریتیش ناشرین دەردەکەویت هەست بە بەزەی ناکەم بەرامبەرت بەلکو قێزت لێدەکەمەوە قێز لە روخسارە پر لە چەوریەکەت دەکەمەوە "

بەلام

هەمو ئەوانە بە هۆی ئەوەوەیە

ئەویش چرچ و لۆچی هەیە

ئەویش لەبەر چاوی قێزەونەو قێزی لێدەکاتەوە

فرێی دایە سەر زەوی و سەیری کرد

بە ساردیەوە وتی

"تۆ چیتر بۆ من گونجاو نی ریڤ "

رۆشت و لەسەر زەوی جێی هێشت و کۆتا شت کە وتی :

"من لێت جیا دەبمەوە ریڤ "

بۆ یەکەم جار دوای چەندین مانگ ریڤ بزەی کرد ئەمرۆ

.........

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
شایەنی من نیەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن