لەسەر قەنەفەکە لای دانیشت
گرنگی بەوە نەدا کە لایەتی
مۆبایلەکەی دەرهێناو چوە بەرنامەی قسەکردنی تایبەتەوە
نامەیێکی لە کوری مامەکەیەوە بینی
"زۆر جوان بویت ئەمرۆ لە ئاهەنگەکە "
بزەیێکی کەمی کرد بۆ ئەو وشەیە
ئەو وشەیە گەرمی بە ناخی بەخشی
بەلام راچەنی و بە ترسەوە هەنسکی دا کاتێک بە خێرای مۆبایلەکەی لە دەستی ساند
"لەگەل کێ قسە دەکەیت تا بەم جۆرە بزە دەکەیت "
تەلەفونەکەی گرت و لەنێوی دەگەرا
بەلام
ئەی ئەو رێگری لەوە ناکات کە دەستکاری مۆبایلەکەی بکات
بۆچی دەستکاری دەکات کاتێک خۆی رێگری لێدەکات
"تۆ چۆن رێگە بە خۆت دەدەیت کە بەمجۆرە لەگەل پیاوێک قسە بکەیت "
"هەمان ئەو جۆرەی کە تۆ لەگەل ئافرەتەکان قسە دەکەیت "
ئەو زلەی لێدا
بە هەمو ئەو هێزەی کە هەیەتی
نەگریا
هەستی بە ئازار نەکرد
هەستی بە هیچ شتێک نەکرد
ئەو بەتال بوە
شکاو و روخاو
هیچ هەستێک نەماوە
"ئەگەر بتبینم لەگەل پیاوێک قسە دەکەیت سوێند دەخۆم سەرت دەشکێنم "
"ئەی خیانەتەکەی تۆ بەرامبەر بەمن چی "
"ئەویان لەگەل ئەمە بەراورد دەکەیت "
ئەوە بەراوردی ئەوە
خیانەتی پیاو بەراوردی خیانەتی ئافرەت
"تۆ خاوەنی مێشکێکی نەخۆشی "
بە کام هەق دوبارە لێی دەدا ؟
یان دەزانێ کە ئەم وشەیە بۆ ئەو کەمە ؟
:*:*:**:*:*:*:**:*%*
خیانەتی ئافرەت و خیانەتی پیاو یەکە
بۆچی کاتێک ئافرەتێک خیانەت دەکات دەکوژرێت
وە کاتێک پیاوێک خیانەت دەکات ئاسایە
لەگەل رێزم بۆ ئەو پیاوە باشانەی کە تا ئێستا نەمبینیون
أنت تقرأ
شایەنی من نیە
Short Storyتۆ شەرم لە جەستەی خۆت ناکەی ئەو تەنها یەک شتی بە باشی کرد ئەو بە باشی منی شکاند ئەو بالەکانی نەشکاند ئەو یارمەتی گەشەکردنی دا هەرگیز داوای لێبوردن مەکە چونکە ئافرەتی :ـ جیۆن جۆنکوک :ـ ریڤ :ـ کیم تایهیۆنگ دەستپێک :ـ 14/12/2021 کۆتای:ـ نادیار