ئەمجارەیان کاتێک مندالی بوو
تایهیۆنگ لەگەلی بوو
بۆ یەک چرکەش جێی نەهێشت
لەگەلی بوو کاتێک پێویستی پێی بوو
"تۆ باش دەبیت بەلێنت پێدەدەم "
وایوت کاتێک لەگەلی دەرۆشت بۆ ژوری نەشتەرگەری
هەرکە ئەو ئازاری دەکێشا تایهیۆنگ دەگریا وەک ئەوەی ئەو ئازاری هەبێت
ئەو هەستی پێی دەکرد
"تکایە تایهیۆنگ جێم مەهێلە"
ئەو واناکات
ئەو وەک ئەو نیە
"من لێرەم خۆشەویستم جێت ناهێلم "
بە زۆر دەستی بەرداو بردیانە ژوری نەشتەرگەری
دەستی لەسەر دلی داناو رێگەی بە فرمێسکەکانی دا بێنە خوارەوە لە ترسی ئەوەی شتێکی لێبێت
بەردەوام هاتو چۆی دەکرد بەملاو بەملا دا
تا دەنگی بچکۆلەکەی هات لە ژورەوە
باوەر ناکا لە کۆتایدا ئافرەتێکی هەیە کە ناوی هەلدەگرێ و دەبێت بە پالپشتی لەم ژیانە
پەرستارەکە هاتە دەرەوە و کچەکەی لە باوەش کرد دوای ئەوەی لە هاوسەرەکەی دلنیا بویەوە
سەیری کرد و بەلێنی دەدا کە بیپارێزێ و نەیشکێنێ
کە نازی هەلبگرێ چونکە کچە
کە شانازی پێوە بکات بەرامبەر هەموان
شانازی بکات کە ئافرەتە
جوانترین و گەورەترین ئافرەت
......
گەر هەمو کچێک باوکێکی لەم جۆرەی هەبێت داهاتوی هەموان جیاواز دەبێت
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

أنت تقرأ
شایەنی من نیە
Historia Cortaتۆ شەرم لە جەستەی خۆت ناکەی ئەو تەنها یەک شتی بە باشی کرد ئەو بە باشی منی شکاند ئەو بالەکانی نەشکاند ئەو یارمەتی گەشەکردنی دا هەرگیز داوای لێبوردن مەکە چونکە ئافرەتی :ـ جیۆن جۆنکوک :ـ ریڤ :ـ کیم تایهیۆنگ دەستپێک :ـ 14/12/2021 کۆتای:ـ نادیار