PoV Ell~
'ئێڵـ' .. هەستە دەی بەڕێز پارڪ چاوەڕێت ئەڪا' خاتوو ڪیم وتی پێم كە سەرۆڪی خزمەتڪارانی ماڵـەکەمانە بۆ ماوەی دوو مانگە لە ماڵی ئێمەن لەگەڵ ڪوڕەڪەی
'یاھ... خوایـە ئەم ژیـانە بۆ وایە؟؟' وتم بە هاوارێکەوە
'دەی وەرە خوارەوە ' خاتوو ڪیم بە نەرمییەکەوە پێی وتم.
من ناوم ئێڵ'ە تەمەنم 16 ساڵە لە قۆنـاغی ئامـادەیم .. باوڪم بازرگانێکی دیاری بازای ڕەشە .. دایڪم خاوەن براندێڪی دیاری ماکیاژە .. وە منیش کارم بەس خواردن و خەوە :)...
......
خۆم شۆرد و قژە درێژ و وەیڤەڪەم شانە ڪرد کە بە ئەندازەی پەموو نەرمە،کرێمی شێدار کەرەوەڪەم دانا لەسەر پێستە سافەڪەم .. بۆنە بلوەڪەم(blue) بڵاوکردەوە ... مۆبەڪەم هەڵگرت و بەرەو خوارەوە ، پلیڪانەکاںْ گەیاندیانمە هۆڵەڪە .. و مێزە ڕازاوەڪەم بینی ..'بەیانی باش' وتم بە دەنگێکی ناسڪ .. چونڪی ئەو کەسەی پڕ بە دڵ سەرسامیم لێرەیە....
'باشتر بۆتۆ شیرینەڪەم' دایکم جوابی یامەوە باوکیشم خەندەیەڪی بۆ کردم ..
دانیشتم لە تەنیشت باوڪم و لەبەر دەم دایڪم .. لەگەڵ دەستم کرد بە هەڵگرتنی کەوچک و چەنگاڵەکەم .. چاوم چووە سەر دڵبەرەکەم .. واھ چەنێڪ جوانە .. ئەو ڕێک وەستانەی .. وا بزانم ئاشقی ئەو (بۆ کوڕ) بووم.
'کچم خواردنەڪەت بخۆ ، درەنگ ئەکەوی بۆ خوێندنگە' بە داخێڪی زۆرەوە باوڪم لە دونیا شیرینەڪەم دەری هێنام بە قسەڪانی.'باشە با بڕۆم جانتاڪەم بهێنم' وتم و بە ڕۆشتنێڪی کەمێک خێرا ، بە پلیکانەکانە سەر کەوتم بۆ گەیشتن بە جانتاڪەم
(ئەزانن چ جۆرە ڕۆشتنێڪ ئەڵێم؟ .. ئەها بە بەسەر قادرمە ئەڕۆی بە خێرای ؟؟.. ئەو ڕۆشتنە ئەڵێم🙂😂!.)
جانتاڪەم هێنا ... بۆ لای درگاکە ڕۆشتم و لە پڕێڪا دەنگە گڕەڪەی .. هەر موێکی جەستمەی برد بە لایەڪە و تروسکەیەکی نارد بە هەموو لەشما ..
'بەڕێز کیم!..وابزانم ڪۆبونەوەیەڪی گرنگت هەبوو .. ئەگەر ڕێگەم بەن من خاتوونی بچووک ئەبەم .. تا دوا نەکەون'
ئەو(بۆ کوڕ) وتی و وامزانی خەون ئەبینم خەریڪ بوو من لە جیاتی باوکم جوابی بەمەوە ... وا هەستم ئەکرد ژیانم لەسەر وەڵامی باوکم وەستا بێت.'ڕێگەت ئەدەم بەڵام..... *دڵم وەستا خوایە گییان*... وتم پێم بڵێ باوڪە نەڪ بەڕێز'
ئاییی دەمەوێ لە خۆشیا هاوار بکەم و باوڪم بە بەهێزی لە ئامێز بگرم.. لە ڕاستیا هەرگیز لە ئامێزم نەگرتووە من ڕقم لە پیشەڪەی باوکمە و بۆیە قەت هەستی خۆشەویستیم بۆی نەبووە .. بەڵام ئەو(بۆ کوڕ) .. زۆر سادەیە.. وە ژیانێکی سادە و بێ کێشەی هەیە..ئەزانم لەگەڵ ئەو بوون دڵخۆشم ئەکا :/...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
درگای پێشەوەی ئوتومبێلەکەی بۆ کردمەوە و
وتی 'لە پێشەوە سەربکەوە ئازیزەکەم'
(درگای سەکن ئەڵێم🙂😂)
تاسام!!!..ئەو بە منی وت ئازیزەکەم؟..و ڕێک بە منیشی وت .. بە من؟؟!!!!!
بە تاساوی سەرکەوتم... لەناو ئوتومبێلەکە گۆرانییە پەسەندەکەی منی خستە کار..ڪات فەرامۆشـ بـڪە..........
باوڪم منی گەڕاندەوە ماڵەوە ... وە بۆ خوانی ئێوارە دایڪم ئامادە نەبوو .. بواری نەبوو کە بێتەوە ماڵەوە...لەگەڵ باوکم و پوورە کیم و کوڕە سەرنجڕاکێشەڪەی ..خوانی ئێوارەمان خوارد
شەو ڕۆشتمە باخەڪە .. ئەو هات .. لەگەڵما پیاسەی ئەکرد ... بزەیەڪم کرد .. لە پڕێڪا وتی
'هەردووڪمان ئەزانین ڪە باوڪتت خۆشناوێ ..، دایکیشت ڪاتی بۆتۆ نییە.. بۆ نەڕۆین لێرە؟!!!!!!....'ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هێییییی ئەکتیڤی ڪەن بۆم دوای 30 ڤۆت پارتی کە دا ئەنێم🙂✨😂'!
ددەی ئەکتیڤییی کەننن... خوێنەریشم بۆ تاگ کەن🥺💔.
480 wOordsS:\...
btsxl0v_
iC-__-AR1NA
ic_bad
Jonmary_
kim__solin
kimhellyy
saraarmy826
saraArmy827SimaSarkawt3
YOONMIN2080
kookishusham
kpop_kanar_music
princess_snow33
STORY_LEGND
YOU ARE READING
•𝚂𝚝𝚘𝚌𝚔𝚑𝚘𝚕𝚖 𝙼𝚎𝚗𝚝𝚊𝚕 𝙸𝚕𝚕𝚗𝚎𝚜𝚜 || 𝙺𝚞𝚛𝚍𝚒𝚜𝚑 || 𝚔.𝚝.𝚑
Aksi???:ئەو ڪچە تۆی خۆشناوێ.. ئەو تەنها توشبوێڪی نەخۆشی دەروونییی ستۆکهۆڵمە.. ???2:ستۆکهۆڵمی نەفرەتی چی؟..ئەو منی،خۆشەوێ ???:چ مرۆڤێڪی ئاسای ئاشقی ڕفێنەرەکەی ئەبێ؟ . ها گەمژە؟ ???2: ئێڵ.. هیچ کێشەیەڪی نییە... جۆری چیرۆڪ:ئاکشن•ڕۆمانسی•تاوانڪاری خۆم نووسە...